<

هەتککردنی دادوەر و پیشەکەی

18/10/2026, 19:23 (GMT+1)
هەتککردنی دادوەر و پیشەکەیگۆران هەڵەبجەییهەتککردنی دادوەر و پیشەکەی
دوێنی لەسلیمانی لەسەر دەستی باڤێڵ جارێکی تر سوکایەتی بە دەزگای دادوەری و خودی دادوەران کرا.
ئەو  حوکمانەی سزای  لاهورو جەماعەتەکەی پێدرا ،تێیدا ئەرکی دادوەر تەنها [خوێندیەوە] بوو،واتە ڕۆڵی  [عواد بندر]ی سەردەمی سەدامی بینی.
باڤێل پێشتر بڕیاری دابوو کە بەزووترین  کات ئەو[مەهزەلەی] دادگایکردنە کۆتایی پێبهێنێت، لەگەڵیشیدا ماوەی سزاکانیشی دیاری کردبوو.
دەستەی دادوەریش  تەنها قەبوڵکردنیان لەسەربوو ، لەحاڵەتی ئیعترازیشدا ئەوە خۆیان نان بڕاودەکرد و لەوانەیە کێشەی ئەخلاقیشیان بۆدرووست بکەن،کە هەردوو حیزب پێشینەیەکەی قێزەوەنیان لەوبارەوە هەیە.
چەند ناخۆشە چەند سەختە چەند ئەستەمە بەناوی تۆوە چەند حوکمێک دەربچێت و تۆش لەگەڵیدا نەبیت و  دەبێ وا خۆت نمایش بکەیت کە ئەوە بڕیاری تۆو ستافەکەتە.
نازانم تاکەی دادوەرانی کوردستان[هەردوو زۆن] ئەم سوکایەتیە، ئەم بێ کەرامەتیە، ئەم ڕسواکردنە ،ئەم هەتککردنە قەبوڵ دەکەن؟
من ناڵێم وەک دادوەرانی ئەمریکا ترمپ پەلکێش کەن بۆ دادگا،یاوەک فەرەنسا سارکۆزی حکوم بدەن، یا وەک ئیسرائیل سەرۆک وەزیرانی کۆن بخانە بەندیخانە،دەزانم ئێوە خاوەنی ئەو بوێریە نین، لانی کەم ڕێگەمەدەن شتتان بەسەردا بسەپێنن چونکە ئەوکاتە زیانی بۆخۆتان وەک دادوەر دەبێت  و هاوکات  کۆی دامەزراوەی دادوەەریش سوکوڕسوادەبێت، کە ئێوە بەرپرسن لێی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست