<

خێزانێک لە نێوان چەقۆی تەکفیر و میلیشیادا

31/10/2026, 0:16 (GMT+1)
خێزانێک لە نێوان چەقۆی تەکفیر و میلیشیادارەوا حەمە جانخێزانێک لە نێوان چەقۆی تەکفیر و میلیشیادا
لەم ناوچە شڵەژاوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستانی عێراق بە تایبەتی، مێژوو زۆرجار بە خوێن دەنووسرێتەوە، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر خێزانە نیشتمانپەروەرەکان، قوربانیدان دەبێتە ناسنامەیەکی ئەبەدی.
واحید عەباس حەمید، پێشمەرگەیەکی خەڵکی شاری دێرین و فرەنەتەوەی کفرییە؛ ئەو کە لە ساڵی (٢٠٠٨)ەوە بە شانازییەوە جلی شەرەفی پێشمەرگایەتی پۆشیوە، ئێستا خۆی و بنەماڵەکەی کەوتوونەتە ناو گێژاوێکی قورسی ململانێ جیۆپۆلیتیکی و توندڕەوییە ئایینییەکانەوە.
چیرۆکی ژیانی واحید و بنەماڵەکەی، تەنها بەسەرهاتێکی کەسی نییە، بەڵکو تابلۆیەکی زیندوو و پڕ لە ئازاری ئەو راستیەیە کە چۆن توندڕەوی لە هەردوو جەمسەری (سوننە و شیعە) خێزانێکی نیشتمانپەروەر دەهاڕێت و لێکیان دادەبڕێت.
‎مێژوویەکی درێژ لە قوربانیدان بەدەست توندڕەوی ئیسلامیەوە(سوونە + شیعە)
‎بنەماڵەی واحید عەباس، بنەماڵەیەکی رەسەنی پێشمەرگەن کە تەمەنی خۆیان لە پێناو پاراستنی خاکی کوردستاندا بەخشیوە، بەڵام ئەم قوربانی دانە زۆر گران لەسەریان کەوتووە. لێشاوی یەکەمی نەهامەتییەکانی ئەم خێزانە لەلایەن گروپە توندڕەوە ئایدۆلۆژیە جیهادیە سوننەکانەوە دەستی پێکرد:
* لە ساڵی (٢٠٠٩)دا، خێزانەکە یەکەم گورزی گەورەیان بەرکەوت کاتێک وەلید عەباس (برای واحید) کە پێشمەرگە بوو، بەدەستی تیروریستانی رێکخراوی ئەنساروسوننە شەهید کرا.
* مۆتەکەی تیرۆر لێرەدا نەوەستا؛ لە ساڵی (٢٠١١)دا، برایەکی تری بەناوی (دەشتی عەباس)دیسانەوە بووە ئامانجی دەستی رەشی توندڕەوەکانی ئەنساروسوننە و شەهید کرا.
* کڵپەی ئەم ئاگرە دواتر ئەندامانی تری ئەم خێزانەی سوتاند، کاتێک لە ساڵی (٢٠١٤)دا و لە گەرمەی هێرشە دڕندانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، مامێکی واحید بەناوی (حەسەن حەمید)شەهید کرا.
بەرداشی دووەم: دەسەڵات و مۆتەکەی میلیشیا شیعەکان
‎‎دوای ئەوەی واحید وەک پێشمەرگەیەک لە ساڵی (٢٠١٨)دا بەشداری لە خولێکی پیشەیی و سەربازیی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرگری لە چەکی کۆمەڵکوژ و کیمیایی (CBRN) دەکات کە لەلایەن رێکخراوێکی ئەوروپییەوە سەرپەرشتی دەکرا، پەیامی رقی گروپە توندڕەوەکان شێوازێکی تری گرتەبەر.
ئەمجارەیان هێرشەکە لە لایەنی ئایدۆلۆژیای جیهادیی سوننەوە نەبوو، بەڵکو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبییەوە بوو کە باڵادەستییەکی رەهایان لە ناوچە دابڕاوەکان و دەوروبەری کفریدا هەیە.
‎ئەم گروپانە، بە هەمان عەقڵییەتی تەکفیری و دژایەتیکردنی فێربوونی سەردەمیانە، واحیدیان بەوە تۆمەتبار کرد کە "لەژێر دەستی وڵاتانی کافر و دژە ئیسلامدا راهێنان دەکات بۆ دژایەتیکردنی ئایینی ئیسلام". دۆخەکە کاتێک ئاڵۆزتر بوو کە واحید، وەک هاوڵاتی و پێشمەرگەیەک، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە بەردەوام رەخنەی لە پێشێلکاری و کردەوە نایاساییەکانی حەشدی شەعبی دەگرت لە ناوچەکە.
‎هەڕەشەی مەرگ و رێگەی سەختی تاراوگە
‎بەهۆی هەژموونی فراوان و دەسەڵاتی سەربازیی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا، بڕیارێکی زۆرەملێ بۆ دەرکردنی واحید لە زێدی باووباپیرانی دەرکرا.
گروپەکانی حەشد بە ئاشکرا پەیامیان بۆ کەس‌وکاری واحید نارد و رایانگەیاند: ئەگەر خۆی رادەست نەکات، لە هەر شوێنێکی عێراق بێت تەنانەت لە ناو جەرگەی هەرێمی کوردستانیشدا دەیدۆزنەوە و  دەیکوژرێت.
‎ئەم هەڕەشە راستەوخۆ و جدییە، واحیدی ناچار کرد رێگەی تاقەتپڕوکێنی کۆچبەرایەتی بگرێتەبەر. ئەو دوای هەڵاتنی لە چنگی میلیشیاکان، ئێستا لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) نیشتەجێیە و داوای پەنابەریی پێشکەش کردووە. ئەو پێشمەرگەیەی دوێنێ بەرگری لە خاکی نیشتمان دەکرد، ئەمڕۆ لە دوورەوڵاتی و دوور لە کەس و کار، خاک و ناسنامەکەی، بە تەنیا ململانێ لەگەڵ داهاتوویەکی نادیاردا دەکات.
گەورەترین و تازەترین کارەسات کە باجی قورسی نیشتمانپەروەری بنەماڵەکەی واحیدە ، لە ریکەوتی (٠٢/١٠/٢٠٢٦)پاش ئەوەی واحید لە کورستان هەڵدێت باوکی کە ناوی (عەباس حەمید)ە لە ناو جەرگەی شاری کفری بە دڕندانەترین شێوە تیرۆر دەکرێت، تا ئەوە بسەلمێنن کە رقی کوێرانەی گروپە تیرۆرستیەکان  چاوپۆشی لە تەمەن و بێتاوابی ناکەن.
‎دەرئەنجام
‎چیرۆکی واحید عەباس حەمید، کورتکراوەی تراژیدیای نەتەوەیەکە کە لە نێوان چەکوش و چەقۆی توندڕەویدا گیری خواردووە. ئەم بەسەرهاتە سەلمێنەری ئەو راستییە تاڵەیە کە کاتێک عەقڵییەتی تەکفیر و میلیشیاگەرایی جێگەی یاسا دەگرێتەوە، جیاوازی لە نێوان تیرۆریستی "سوننە" و تیرۆریستی "شیعە"دا نامێنێت؛ هەردوولا یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش کپکردنی دەنگی ئازاد، لێدانی نیشتمانپەروەران، و ناچارکردنی تێکۆشەرانە بە بەجێهێشتنی نیشتمان. واحید ئێستا نەک تەنها وەک پەنابەرێک لە غوربەتدا دەژی، بەڵکو بووەتە گەواهیدەری زیندووی دەسەڵاتی هێز و بەندبوونی دادپەروەری لە عێراقی هاوچەرخدا .......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست