<

ئاپۆ،ئۆباما و DEI

14/05/2026, 12:55 (GMT+1)
بۆ ئەوەی زیاتر لە دیدی ئاپۆ تێبگەین سەبارەت بە ڕۆڵی ژن لە خەباتی پەکەکەدا ئەوا ئەبێ بگەڕێن بۆ سەرچاوەی ئەو هزر و تێڕوانینەی ئاپۆ هەیەتی بۆ ڕەگەزی ژن لە خەباتی سیاسی و سەربازی پەکەکەدا. ئاپۆ بانگەشە بۆ دێدێك ئەکا کە لەسەر بنچینەی ڕەگەز پێوستە پەکەکە و هاوبیرانیان باوەڕیان پێی هەبێ و پیادەی بکەن. ئەو پێداگری لەسەر سیستمی هاوسەرۆك بەو شێوەیەیە کە گەر سەرکردەیەکی پیاو وەیان ڕەگەزی نێر لە شوێنك هەبوو ئەوا پێوستە هاوسەرۆکەکەی ژن وەیان مێ بێت. هەروەها بە پێچەوانەشەوە.
ووڵاتی چین و ڕووسیاو سیستمی گلۆبالیزەیشن پیلانی ئەوەیان هەبوو ئەمریکا بەو هێزەی هەیبوو نەیهێڵنەوە و بەرەو لاوازی و نەمانی بەرن. بۆ ئەم پلانەش پەنایان بۆ پارتی دیموکراتەکان و خودی (ئۆباما)برد. پلانەکەش لە ڕێگای سەپاندنی سیستمی DEIوە جێبەجێ بکرێ.
DEI چیە؟(Diversity, Equity, Inclusion). ڕەنگە هەندێ پرسیار بکەن و بڵێن ئەوە چ پەیوەندیەکی بە فەلسەفەکەی ئاپۆوە هەیە. لێرەدا باسەکەمان درێژ ناکەینەوە و تەنها کرۆکی ئەو چەند تێرمە ئەبەستینەوە بە ناوەڕۆکی دیدەکەی ئاپۆ بۆ ژن لەخەباتی پەکەکەدا.
کاتێ سیستمی گلۆبالیزەیشن هەوڵ ئەدا ئەمریکا لاواز بکا ئەوا هەوڵ ئەدا سیستمی سیاسی،کۆمەڵایەتی و دادوەری لاواز بکا. بۆ ئەمەش دێت و پەنا بۆ ئەو ٣ چەمکەی سەرەوە ئەدا کە وەبینیمان ئەمریکای سەردەمی دیموکراتەکان وەك سەردەمی کلینتۆن،ئۆباما و بایدن بەتەواوی لاواز کرد. هەر ئەمەش هۆکاری ئەوە بوو کە ئەمریکیەکان هەست بەو مەترسیە بکەن کە سیستمەکەیان بەرەو داڕمان ئەڕوا گەر بێت و پێشی لێ نەگیرێ.. ئەمریکا لەسەر بنەمای (تاك،سەرمایەداری،توانا وسەربەستی )دامەزراوە، هەر کاتێ یەکێ لەوانە بکەونە ژێر هەڕەشەوە ئەوا ئەمریکا وەك جاران نامێنێ و بەرەو لاوازی هەنگاو ئەنێ. هەر ئەمەشە وای لە هاوڵاتی ئەمریکا کرد جارێکی تر دۆناڵد ترامپ بکەنەوە بە سەرۆك و نەیەڵن ئەمریکا لاواز ببێ و دیموکراسی لەناو بچێ.
ئاپۆ لە ڕێگای بەکارهێنانی چەمکی فەمەنیزم و ڕۆڵی ژنەوە ئەیەوێ شۆڕش لاواز ببێ و کورد نەگا بەئامانجی خۆی. لەبەرئەوەی لێرەدا بە بەکارهێنانی چەمکی (ڕەگەز) چەندە بۆ ژن بێ کەڵکە ئەوەندەش بۆ پیاو. هیچ سیستمێك سەرکەوتوو نابێ گەر کرۆکی ئەژندا و کارەکانی لەسەر بنەمای(توانای تاك) فەرامۆش بکا وپەنا بۆ چەمك و فەلسەفە (ڕەگەز و چین و توێژ)ببەستێ..هەر ئەوەش وای لە کۆمۆنیست کرد داڕمێ کاتێ داوای سەرکەوتنی چینی کرێکاری کرد . بۆیە پشت تێکردنە بەر (توانا) و بەکارهێنان و دانانی (ڕەگەز، توێژ،ڕەنگی پێست،ئایین ، تەمەن)هەموو ئەمانە جگە لەشکست ناتوانێ سەرکەوتن بەدی بهێنێ. ئاپۆ ئەمەی بۆ ئەوە کرد کە کورد لەجیاتی شۆڕش بۆ گۆڕینی کۆمەڵگای کوردی و سیستمی نێو تورکیا، ئەو خۆ بەدەستەوە دان و هەڵوەشاندنەوەیەیە کە ئێستا ئەیبین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست