<

لە نێوان ترس و خەونی سەربەخۆییدا ،بۆچی لە دەوڵەتی خۆمان دەترسین؟

30/10/2026, 23:37 (GMT+1)
لە نێوان ترس و خەونی سەربەخۆییدا ،بۆچی لە دەوڵەتی خۆمان دەترسین؟رزگار رانگورلە نێوان ترس و خەونی سەربەخۆییدا ،بۆچی لە دەوڵەتی خۆمان دەترسین؟
دروستکردنی دەوڵەت بۆ زۆر نەتەوە هۆکاری شانازی و سەربەخۆییە، بەڵام بۆ ئێمە نا ، هەروەها  بۆ ئێمە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێشە. ئەم ترسە لە هۆکارێکی سادەوەنەهاتووە  ، بەڵکو کۆمەڵێک هۆکاری مێژوویی، سیاسی، دەروونی و کۆمەڵایەتی پێکەوە تێکەڵبوون و بوونە بە بەشێک لە بیرکردنەوەی گشتیی ئێمە.
مێژووی ئێمە پڕە لە شکاندن، خیانەت و شەڕی یەکترلەناوخۆماندا ، هەموو جارێک کە هیوای سەربەخۆیی درووست بووە، بە خوێن ئاودراوە و خەریک بووە لەکەنارەکانی ڕزگاری نزیک بووینەتەوە ، لەوکاتەدا بە دەستی هێزە گەورەکان تێکدراوە. ئەم مێژوویە ترسێکی قووڵی لە ناخی کۆمەڵگا ی ئێمەدا دروست کردووە. ترسی دووبارەکردنەوەی شکستی ڕابردوو. بۆیە زۆر جارخەڵک پێیان باشترە  وولاتمان نەبێت لەوەیەنەتوانین بەرگری لێبکەین.
لە ناو خۆماندا ئێمە زۆر جار لە یەکتر تێناگەین ،لەکاتە قورسەکاندا ، دەپرسین داخۆ یەکێتی دەست دەدات بۆ ئەم قۆناغە ؟
هەر ئەم دۆخە وای کردووە کە پرسیاری “ئایا ئێمە ئامادەین بۆ دەوڵەت دروستکردن ؟” پرسیارێک  کە وەلامەکەی لای کەسمان بەڕوونی دەست ناکەوێت . هەربۆیە ووڵات درووستکردن ببێتە پرسیارێکی ترسناک. خەڵک دەترسێت لەوەی دەوڵەتێک دروست بکەین. بەڵام لەناو خۆماندا دووبارە زۆنی بچوک  بچووک  دروست بکەین بەپشتیوانی داگیرکەرانمان  و شەڕی ناوخۆ بکەین و ببینەچەند زۆنێکی ناشرین و ئێسکی یەکتر بهاڕین .
سیاسەت و دەسەڵات و ئەزموونی خەڵک لە دەسەڵات هێندە تاڵە. کاتێک دەسەڵات دەبێتە هۆکاری دزی، و سەرکوت و گەندەڵی و لەشکرکێشی و هێنانی سوپای داگیرکەر بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت تێک بشکێنی  . ئیتر خەڵکی لەنائومێدیا  پیش دەخۆنەوە و بەشتەلاوەکێکانەوە خۆیان سەرگەرم دەکەن . مێژووی ئێمە پڕێتی لەو مێژووە قێزەونە ،بۆیە خەڵک ناچارە بپرسێت: “ئایا دەوڵەتی خۆمان جیاواز دەبێت؟”
لێرەدا ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نەبێت، ترس دروست دەبێت، نە هیوا .
فشاری دەرەکی. ووڵاتانی دەوروبەر و هێزە گەورەکان زۆر جار ناهێڵن بیر لە سەربەخۆیی بکەینەوە ئەوان ناپرسن ئێمە چیمان دەوێت ؟
هەرئەم فشاریە، لەگەڵ مەترسی شەڕ، گەمارۆ و تێکشکاندنی ئابووری، ترسەکە ناچارمار دەکات  کە داگیرکەران بەشوانی بەختمان بزانین
هەربۆیە خەڵک دەڵێت: “ئایا دەوڵەتێک ئەوە دەهێنێت کە ژیانمان تێیدا سەختتر بێت؟
بەڵام لە ڕاستیدا، ئەم ترسە هەمووی نیشانەی نەبوونی خواست نیە،  زۆرجار نیشانەی قووڵی ئەو خواستەیە. ئێمە دەترسین، چونکە ئەم خەونە گەورەیە.  دەزانین دەوڵەت تەنها ئاڵا و سنوور نیە، بەڵکو بەرپرسیاریەتی، دادپەروەری، و ئامادەبوونی کۆمەڵگایە بۆ قوربانی دان .
ئەگەر ئێمە بتوانین ترسەکانمان بگۆڕین بۆ پرسیار، و پرسیارەکان بگۆڕین بۆ پلان و هۆشیاری، ئەوا دەوڵەت لە خەونێکی دوورەوە دەبێتە ئامانجێکی ڕاستەقینە. سەربەخۆیی لە یەک ڕۆژدا نایەت، بەڵکو لە گۆڕینی بیرکردنەوەدا دەست پێدەکات.
لە کۆتاییدا ڕەنگە  پرسیاری ڕاست ئەوە نەبێت کە “بۆچی دەترسین؟”
بەڵکو ئەوە بێت: چۆن فێر بین ترسەکانمان بکەین بە هێز؟
لە جیهانێکدا کە سەربەخۆیی بۆ زۆر نەتەوە بنەمای شانازی و ناسنامەیە، پرسیارێک هەیە کە هێشتا لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا بە قووڵی دەهێنرێت بۆچی هەر کاتێک باس لە دروستکردنی دەوڵەت دەکرێت، ترس لەگەڵ هیواماندا دێت؟
ئەم ترسە سادە نیە و لە تاکێکدا دروست نەبووە بەتەنها . بنەمای ئەوە لە مێژوویەکی تاڵ و چەندە بارەدایە ، مێژووی شکاندن، داگیرکاری و نەهێشتنی ماف. ئەزموونەکان ئێمەیان  فێر کردووە کە هەر هیوایەک بە ئاسانی دەکرێت ببێتە  شکستی گەورە. بۆیە زۆر جار خەڵک لە خۆی قبوڵ دەکات کە نەتەوەیەکی “بێ دەوڵەت” بێت، چونکە ئەوەیان بە کەم‌مەترسی‌تر دەبینن.
لە لایەکی ترەوە، کێشەی یەکێتی ناوخۆیی هەیە. ناکۆکی سیاسی، شەڕی دەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەتی، متمانەی نێوان خەڵک لاواز کردووە. ئەمەش پرسیارێکی گرنگ دروست دەکات: ئایا ئێمە ئامادەین بۆ دەوڵەتێک کە بنەمای دادپەروەری و یاسا بێت؟ ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نەبێت، ترس شوێنی هیوای دەگرێتەوە.
هۆکارێکی تر بریتییە لە ئەزموونی تاڵی خەڵک لەگەڵ دەسەڵات. کاتێک دەسەڵات بە هۆکاری سەرکوتن، دزی و نادادپەروەری ناسراوە، باوەڕکردن بە “دەوڵەتی خۆمان” ئاسان نیە. زۆر کەس دەترسێت کە دەوڵەتی داهاتوو جیاواز نەبێت لە ئەو سیستمانەی کە پێشتر ژیانیان تێیدا کردووە.
بەڵام ئەم ترسە بە مانای نەبوونی خواست نیە. بە پێچەوانەوە، زۆرجار نیشانەی قووڵی ئەو خەونەیە کە لە ناخی کۆمەڵگا هەیە. ترس لێرەدا لە نەزانینی داهاتوو دێت، نە لە نەبوونی ئەرک و ماف.
ئەگەر بتوانین باس لە دەوڵەت بکەین وەک پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی، نە تەنها وەک شعارێکی سیاسی، ئەوا دەتوانین ئەم ترسە بگۆڕین بە گفتوگۆ. دەوڵەت پێش هەموو شتێک پێویستی بە متمانە ، یاسا و بەرپرسیاریەتی هەیە.لە کۆتاییدا، پرسیاری گرنگ ئەوە نیە کە بۆچی دەترسین لە دەوڵەت،
بەڵکو ئەوەیە: ئایا ئامادەین ئەوە دروست بکەین کە لە ترسەکانمان کەمتر بێت؟
لە کۆتاییدا، ڕەنگە گەورەترین مەترسی بۆ نەتەوەیەک ئەوە نەبێت کە نەتوانێت دەوڵەتێک دروست بکات، بەڵکو ئەوە بێت کە لەبەر ترس لە داهاتوو، مافی خۆی بۆ دیاریکردنی داهاتوو لەبیر بکات.
ئێمە ناتوانین مێژووی ڕابردوو بگۆڕین، بەڵام دەتوانین بڕیار بدەین کە ئایا دەمانەوێت بەردەوام بەندەی ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو بین، یان لەوانەوە فێر بین و داهاتوویەکی جیاواز بنیاد بنێین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست