<

کوردان باجی ئەقڵی خێڵەکیی بنەماڵەی بارزانیی دەدەن.

26/08/2026, 19:01 (GMT+1)
هەنووکە لەسەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان باس باسی ڕۆژاوایە، گوایە خوێنی شەهیدان بە زیادە ڕۆشتوون و ئەوان خۆیان فرۆشتووە بە شەرع و دەستکەوتەکانیان کەمن، یان دەڵێن دەبوا هەر لەسەرەتاوە گوێڕایەڵی عەلی قەرەداغی بوونایە و تێکەڵی جەیشی سوریا بونایە.
من لێرەدا شرۆڤەی سیاسیی ناکەم و کاری من نییە بەڵام لەسەر پەیجی چنین (Chineen) هەموو پلانە ژێربەژێرەکانی بنەماڵەی بارزانی دەخەنە ڕوو بە یارمەتی تورکیا سعودیە و میسر. لە خوارەوە لینکی وتارەکە دادەنێم.
پێش هەموو شتێک جاشە ئیسلامیەکان لەسەروی هەموویانەوە عەلی قەرەداغی هەرگیز بە هەمان مەبەس نەیان دەویست رۆژاوا تێکەڵ بە سوریا ببێت، هەرچی خێڵی بارزانیشە ئيرەییان پێ دەبەن، وەک ئەوەی خەنجەرێکیان لێ دابن کە نەیانتوانی پلانەکەیان بە یارمەتی ئەنەکەسە سەربخەن هەتاوەکو هەمان مۆدێلی دووبەرەکیی باشوور دووبارە بکەنەوە لە ڕۆژاوا.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان بە دەست سیاسەتی خێڵەکیی بارزانیەوە دەناڵێنن.
بۆچی؟
ئەگەر هاوپەیمانان بۆ یەکەم جار لە مێژوودا هەرێمێکیان بۆ کورد پێکهێنا جگە لەوەی کە هەلومەرجی ئەو کاتە ئەوەی دەخواست لە ئيراقێکی داڕوخاو لە هەموو ڕویەکەوە، لە هەمان کاتا جۆرێک بوو لە تاقیکردنەوەی کوردان؛
ئایا ئەم گەلەی کە هێندە خەبات دەکەن توانای بەڕێوەبردنی خۆیانیان هەس؟
واتە ئەقڵی دەوڵەت؟
سی و پێنج ساڵی حوکمڕانی خێڵەکیی ئەوەی سەلماند کە نەخێر؛ وەک خۆتان دەبینن باشور بۆتە دوو بەش و تێپەڕین بە دێگەڵەدا لە هەموو سنورێکی تر گرانترە، گەندەڵیی و ئەقڵی ئیسلامیی لەوپەڕی پەرەسەندندایە، مادەی سەدوچل و بەعەرەبکردنی کوردستان بوونەتە مەترسیەکی گەورە، گچکە بارزانییەک دەسەڵاتی لە وەزیرێک زێدە ترە، لە دادوەرێک زێدە ترە. ڕۆژنامەنوسان بەبێ دادگایی زیندانیی دەکرێن بەڵام واز لە سەگە ئیسلامییەکان دێنن هێرش بکەنە سەر کولتوور و زمانی کوردیی و نەتەوەی کورد. هەوڵیش دەدەن بەیارمەتی نەیارانی کورد ئەم مۆدێلە لە بەشەکانی تری کوردستان دووبارە بکەنەوە، کاتێکیش دەبینن هەر بەشێکی کوردستان مافەکانیان بەدەستهێناوە ئێرەیان پێ دەبەن و لەگەڵ وڵاتانی نەیارانی کورد دژایەتیان دەکەن.
باشوور  بەجۆرێک داتەپیوە لە هەموو ڕویەکەوە، مەترسیی نامانی لێ دەکرێت.
شکستی ئەم ئەزموونە خێڵەکیەی باشور بوو کە هاوپەیمانان نەیان ویست هەمان مۆدێل دووبارە بکەنەوە و تۆم باراکیش گووتی فیدرالیسم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین ناشێت. دەبووا بیگووتایە ئەقڵی خێڵەکی زاڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و دەبێت بچنەوە ژێر ڕکێفی دەوڵەت چونکا خێڵ بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت نەکراوە ە پێی ناکرێت.
ئەمڕۆ بە پێی ڕووداوە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە ڕۆژاوا باشترین هەڵبژاردەی کردووە، بۆ باکوریش لە داهاتویەکی نزیکدا دەردەکەوێت، هەرچۆنێک بێت ئۆردوغان هەڵبژاردەی تری نەماوە و کورد دەتوانێت ئەم هەلە بە قازانجی خۆی بقۆزێتەوە چونکا سەد ئەوەندە باشترە لە حوکمی خێڵەکیی و دووبەرەکی.
با بڕووخێ ئەقڵی خێڵەکیی باشوو و ئیسلامیی سیاسیی بۆگەن.
لینکی وتارەکەی چنین؛
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست