شێرپەنجەیان کوشت
09/08/2026, 11:01 (GMT+1)

مامۆستا پەخشان (ئەحمەد گرێدەر) لە ١٩٨٥ لە ئێرانەوە گەیشتە دانیمارک ، دوای چەند ساڵیک ، بوو بە مامۆستا و وەرگێری زمانی کوردی و عەرەبی لە شاری ( هوندی-گرێڤە ) بۆ ئەو کەسانەی دەگیشینە دانیمارک ، مافی پە پەنابەریان پێ بدرێت ، دواتر دوکانێکی گۆشت فرۆشی دانا، لە ٢٠٠٤ بەهۆی پاکردنەوەی سەلاجەو موجەمیدەی دوکانەکەیەوە ، توشی رۆمانتیزمی مەفاسیل بوو ، قاچەکانی سست و کەم تین بوون، بەدەم ئازارەوە هەنگاوەکانی بە زەحمەت بۆ دەنرا، لەژیر چاودێری پزیشکی پسپۆردا ، چەند پشکنێکیان بۆ کرد ،لە ٢٠١٨ دکتۆر(گاندی پیلک) پێ وت :
-دەرزی ( infliximabdosis ) تازە گەیشوەتە نەخۆشخانەی ( Rosklide ) ی دانیمارک ، ئەم دەرمانە چارەسەری رۆماتیزمەکەی تۆ دەکات ، بەڵام موزاعەفاتی تایبەتی خۆی هەیە، ئەمە راپۆرتی دەرزیەکەیە ، بەوردی بیخوێنەرەوە، گەر. رازی بویت و ئیمزای بکەیت ، دەرزیەکەت بۆبەکاردەهێنین .
لە راپۆرتەکەدا ، نوسرابوو :
( لە (١٠٠)نەخۆشی رۆماتیزمی مەفاسیل ،تەنیا(٥)نەخۆش بەهۆی ئەم دەرزییەوە ، توشی (شێرپەنجە )ی خوێن دەبن ، لەسەدا (٩٥) ی نەخۆشی رۆماتیزم چارەسەردەکات)
پەخشان هیوای بە لەسەدا (٩٥)ەوە کە بوو بۆ چارەسەر ، رازی بوو بە دەرزییەکە .
لەماوەی (٤)مانگ دووجار دەرزیی( infliximabdosis ) یان ، لە گەڵ ئەم چەند حەبێک دابۆ بە کار هێنا ،لە سەرەتادا هەستی بەباشی کرد، لەسێیەم جاردا ، خوێنی جەستەی ژەهراوی کرد ، هەستی بەماندووبوون وسوێ ئازارێکی توندکرد ، خستییە شارای مەرگ ، دکتۆرەکەی پێ وت:
-ئەم دەرزیەت پێ ناکەوێت ، ئیتر بەکاری ناهێنین .
لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨-سەرەتایی ٢٠١٩ پزیشکەکەی پێ ی وت :
-لەمەودوا جۆرە دەرزییەکی ترت بۆ بەکار دەهێنین , هەمان دەرمانە ، بە ناوی ( rp.inj.Benepali 50 mg)، یەک دەرزیت بۆ دەکەین بە(٨)بەشەوە، هەفتەی جارێک بەرێژەیەکی کەم لە ودەرمانەت بۆ بەکار دەهێنین .
ئەم دەرزی یە بۆ پەخشان باش بوو، لەسەر دەرزیەکە راهات ،بەپێی خشتەی دیاری کراو ی پزیشکەکە ، پەخشان خۆی دەرزی( Benepali ) لە خۆی دەدا، هەرچەندە ئازاری هەبوو ، لە مانگی (٤-٥)ی ٢٠٢٤ ،ناودەمی زۆر تاڵ بوو، پڕبوو لە ژەهر.
بەیانیان لە خەوهەڵدەستا ، ئازارێکی تیژو توند ناو گەدەی دادەگرت ،بیری لەوە دەکردوە :
(بڵێ ی خواردنی خراپم نە خواردبێ ،یا ترشەڵۆکی ناو گەدەم نە گەڕابێتەوە بۆ ناو گەرووم ).
لە گەڵ رزگاری هاوسەری دا ، سەردانی پزیشکیان کرد ، دکتۆری پسپۆڕی خوێن ،سکانەری گەدە و وپشکنینی خوێن یان بۆکردو پێی وت:
-ئەنجامی پشکنینەکانت ئەوە یان خستەروو. توشی شێرپەنجەی گەدە بوبیت .
وشەی شیرپەنجە ، ترسیێکی زۆری لە ناخ و دەروونی دا دروست کرد ، لەسەرەتا دکتۆرەکان وتیان :
-توشی شێرپەنجەی گەدە بویت،
دوتر وتیان :
-شێرپەنجەی ریخۆڵەیە.
چەند پشکنینێکی تریان بۆ کرد، پشکنینەکان، نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن یان خستە روو ، دوای پشکنینی بڕبرەی پشت و مۆخ و(٧) جۆر زەرع یان بۆ کرد ، لە دوائەنجامی پشکنینەکان ، بۆیان دەرکەوت:
(پەخشان ئەحمەد شێرپەنجەی خوێن ومۆخی هەیە).
لە مانگی ٩ی ٢٠٢٤ دا ،ناوبەناو، سێ جار چارەسەری کیمیایان بۆ کرد ،لەسەرەتادا قژی نەوەری ، لە مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ دکتۆرەکەی پێ ی وت :
-باش بویت ، شێرپەنجەکەت ترسی نەماوە ، دەتوانیت گەشت بکەیت.
پەخشان لە گەڵ رزگار ی هاوسەری دا گەشتێکیان بۆ تورکیا کرد ، بەرۆژ بوو، لە هەفتەی دووەمی رەمەزاندا ، هەستی بە ماندووبوونێکی زۆر کرد،سەردانی دکتۆری کرد،چەند پشکنینێکیان بۆکرد ، دەرمانیان بۆ نوسی، خراپتر بوو،پیان وت:
- تەندروستیت زۆر خراپە، دەبێ بەزوترین کات ، بگەڕێیتەوە بۆ دانیمارک
سەعات ٦ی بەیانی بە فرۆکە ی تورکیا گەڕانەوە بۆ فرۆخانەکەی دانیمارک ، بەخێرایی گەیاندیانە نەخۆشخانەی ( Rosk Lide )ی وەرم لە دانیمارک ،
چرکە بەچرکە ئازارەکەی بە سوێتر دەبوو، دەرمانی (ئیمن تاتۆە)یان لە گەڵ دەرمانی کیمیایی دا بۆ کرد، بۆکەم کردنەوەی ئازارەکەی ، بەڵام ئەو دەرمانانە بە پەخشان نەدەکەوت .
جەند دەرمانێکیان لەچەند وڵاتێک بۆ هێنا ، بۆ ئەوەی لە گەڵ خوێنەکەیدا بگونجێ ،هیچیان بەکەڵکی نەهاتن، چەند جارێک ،لێدانی دڵی سست بوو، چاوەکانی خامۆش و لێڵ بوو،
ئەمجارەیان دەرمانی کیماییەکەیان، بێ ئازارشکێن بۆکرد، بە دەم هەناسە هەڵکێشان و سوێ ی توندی ئازارەکانییەوە، لە سەر قەرەوڵەی نەخۆشخانەکەی ئاماژەی بەوەکرد:
-هەستم بە قرچە قرچی سوتانەوەی ناو سکم دەکرد، دەمو چاوم و هەردوودەستم رەش رەش داگەڕان .
دکتۆرەکان لەسەرەتادا، مانگی جارێک دەرمانی کیمایی یان بۆ. دەکردم، دواتر سێ هەفتە جارێک و وردوردە بووبە دووهەفتە جارێک.
هەمووجەستەی پەخشان سست بوو ، مەرگی بینی , بە هەوڵ و پەرۆشی وماندووبوونی پزیشکەکان ، بە رێکەوت دڵیان لە وەستانەوە خستە جوڵە و ژیان.
پرۆفیسۆر دکتۆر (دانی ) وستافەکەی لە نەخۆشخانەی (Roskilde)ی بەشی شێرپەنجە لە دانیمارک ، دوای هەوڵ وزەحمەتێکی زۆر دڵی پەخشان یان لەچرکەکانی وەستانەوە خستەوە جوڵە ، بڕیاریان دا جارێکی تر ( ئیمون تەپی )لە گەڵ دەرمانی کیمیاییەکەدا بۆ بەکار نەهێنن.
لە سەدا (16) کەس لە هەموو جیهان دا جۆی خوێنەکەی وەک پەخشانە، لە سەدا4)) کەس جۆری خوێنەکەی لەهەموو دانیمارک وەک پەخشان –ە ، ئەو دەرمانەیان بۆ نابێت.
لە سەردوای دکتۆر( دانی )جۆرە دەرمانیکی تریان ،بەناوی ( ئیمۆن تەپی ) لە شاری شیکاغۆی ئەمەریکاوە بۆ هێنا ،، لە بەر ئەوەی خوێنی نەخۆشەکانی شاری شیکاغۆ وەک خوێنی پەخشان بوون ، لەسەدا( 85) یان بەو دەرمانە چاک دەبوونەوە ، لە سەدا (16) یان بەودەرمانە چاک نابنەوە ، نرخەکەی زۆر گران بوو.
دکتۆرەکان یەکەم دڵۆپی ئەو دەرمانەیان بە سەعات و نیوێک کردە جەستەی پەخشانەوە ، دوای دووچرکە دڵی وەستایەوە ، پزیشکە پسپۆڕەکە ی و ستافی بوژانەوەی دڵی نەخۆشخانەکە،جارێکی تر فریای کەوتنەوە ، هەناسەیان پێ بەخشییەوە.
سکانەرێکی تریان بۆ کردەوە ، دەرکەوت وەرمەکەی خۆی گەیاندوەتە سپڵی و لەوێ دا خۆی مەڵاس داوە ، سپڵی مرۆڤی ئاسایی بە قەد مشتە کۆڵەیەک دەبێت، بەڵام سپڵی پەخشان ئاوسا بوو، دووکیلۆو نیوبوو ، مەترسی تەقینی هەبوو، گەر بتەقایە دەمرد، پرۆفیسۆر دکتۆر (کریستیان ) و دکتۆروپرۆفیسۆر)ێکی تر ، (9) )سەعات و نیو ، نەشتەرگەریان بۆ کرد ، لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا،سپڵیان دەرهێنا وبەدەستایانەوە تەقیەوە ، پەخشان نیوە مردوو بوو، دوای مانگێک سکانەرێکی تریان بۆ کرد ، پزیشکەکەی پێ ی وت:
-وەرەمەکەت خۆی گەیاندوەتە هەموو ئۆرگانەکانی جەستەت ، لە بنی زمانتەوە تا پەنجەی پێتی گرتوەتەوە ، چارەسەری تۆ لە توانای ئێمەدا نەماوە ، هیچمان پێ ناکرێ ، کاتێکی کەمت ماوە .بڕۆرەوە بۆماڵەوە بۆ ناوکەس و کارەکەت
. پەخشان بە ئیرادەیەکی زۆر بەهێزەوە بەدکتۆرەکەی وستافەکەیانی وت
: -دکتۆر ئەم نەخۆشییە پەیوەستە بەژیانی منەوە ،راشکاوانە چێ دەبێت پێـم بڵێ ؟ ، هیچم لێ مەشارنەوە، دەمێکە لە روخساری منداڵەکانم دا ، نهێنیەک دەخوێنمەوە ولێم دەشارنەوە، من بڕوام بە پەروەردگارە ، هەر ئەوەندە تەمەنی پێ بەخشیووم ، نە خەفەتی دەوێت ، نە گریان ، (مردن داد پەروەرترین سروشتی یاساکان ژیانی مرۆڤە).
(دانی ) پزیشکی پرۆفیسۆری شێرپەنجەی خوێن ، (25)ساڵ بوو، لە نەخۆشخانەی (Roskilde) کاری دەکرد ، خاوەنی ئەزموونێکی قول و بڵندترین رەوشتی دکتۆر بوو وتی:
-ئێمە دکتۆرین ،چەند زانستێکی پزیشکی فێر بووین بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی ، تەنیا پەروەردگار دەتوانت قەدەر بگۆڕێت ، تەنیا یەک رێگای پر لە مەترسی بۆ چارەسەری تۆ ماوە ، دەبێت ئێمە ، راپۆرتێک لە نەخۆشخانەکەمانەوە بنێرین بۆ حکومەتی دانیمارک ، رەزامەندی لەسەر ئەو ىڕە پارەیە بۆ (پەخشان ئەحمەد )خەرج بکەن، بۆ کرینی دەرمانی (celler car+ levedygtige T ) لە گەڵ د وودەرمانی تر، دەبێ دوو هەفتە لە نەخۆش خانە بکەوێت ، ئێمە راپۆرتە کە دەنێرین ،گەر حکومەتی دانیمارک رازی بوو، زۆر باشە ، ئەوچارە سەرە بایی (3)ملوین و( 600)هەزار دۆلارە. بەڵام ئەو دەرمانە نەخۆش رووبە رووی سێ مەترسی دەکاتەوە :
1 -لەوانەیە نەخۆشەکە، لە گەڵ یەکەم دڵۆپی دەرمانەکەدا بمرێت
-2لەوانەیە نەخۆشەکە بەهۆی ئەم دەرمانەوە توشی شەلەلی دەماخ ببێ.
-3لەوانەیە دەرمانەکە کاربکاتە سەر سییەکانی نەخۆشەکە ، نەخۆشەکە نەتوانێت هەناسە بدات و بخنکێ.
ئەم دەرمانە تەنیا هیوایەکی نوێ یە ، بۆکوشتنی شێرپەنجەەکە.
دکتۆرە پسپۆڕەکە (14)رۆژی بۆ وەرگرتنی ئەم چارەسەرە دانا، نابێ هیج کەس سەردانی پەخشان بکات،چونکە بەرگریی جەستەی پەخشان بە قەد کۆرپەیەکە ،هیچ بەرگریییەکی نی یە
. پەخشان چرکە بەچرکە لە ژوورە تایبەتیەکەی، لە ژێر چاودێری وردی پزیشکەکان و ستافی نەخۆشخانەکە دا بوو،دکتۆرەکان رۆژانە سەردانیان دەکرد ، بۆ ئەوەی بزانن بیرو هۆشی لا ی خۆی ماوە ، رۆژانە چەند پرسیارێکی سادەیان لێ دەکرد،ئەویش وەڵامی دەدانەوە. لەو (14)رۆژەی لە سەر پێخەفی مەرگ باری تەندروستی خراپتر بوو ، هەموو هەناسەکانی لە نیوان مەرگ و ژیان دا بوو
. دکتۆر پرۆفیسۆر (دانی ) لە گەڵ دکتۆرە (کازیوە بەهادین مەجید )ی خەڵكی سلێمانی و تیمی نەخۆشخانەی ((Roskilde)لە دانیمارک، ، بۆ دواجار ،دوادەرمان یان بە ناوی( Kite) بە ئامێرێکی نوێ ی پێشکەوتوی پزیشکی بۆ بەکارهێنا. خڕۆکە سپی یەکانی ناو خوێن ی پەخشان یان جیا کردەوە،
پڕ بە پەرداخێک خرؤکە سپیی بەهێزیان لە جەستەی دەرکرد،خستیانە ناو بەفرگرێکەوە ، رێژەی ساردییەکەی لە خوا پلە سەد ی ساردی بوو ، ناردیان بۆ (بانکی خوێنی هۆڵەندە )، لەوێ بە مانگێک خڕۆکە سپییەکانی پەخشانیان لە تاقیگەی خوێنی هۆڵەندە پیتاند .
پێنج جەلسەی کیمیایان بە بێ (ئیمون تەپی( بۆ کرد ، بۆ ئەوەی خڕۆکە سپییە بە بەهێزکە بکە ناو خوێنەکەیەوە ، شەڕەی نێوان( Kite) )و (خڕۆکە سپی) یە پیتراوە بەهێزەکە و وەرمی شێرپەنجەەکە بەرپا بوو ، شێرپەنجەەکەیان لە خەستەیا تەفرو توناکرد و کوشتیان .
هیچ وەرمێکی شێرپەنجە لە خوین و جەستەی پەخشان دا نەما ،
دکتۆر پرۆفیسۆردانی و ستافەکەی پیرۆزبایان لە مامۆستا پەخشان کردو پیان وت:
- کوا تۆ وەرەمت هەبوو ؟ تۆ نەخۆش نیت !!
-----------------------------------------------------------
پرۆفیسۆر دکتۆر (دانی) و ستافەکەی ، ئەم چارەسەریان بۆ (4) نەخۆش ، لە نەخۆشانەی (Roskilde) لەبەشی شێرپەنجە لە دانیمارک بەکار هێنا :
لە ئەنجامدا:
*دوو نەخۆش یان بەو جارەسەرە مردن .
*نەخۆشێکیان ، بەو چارەسەرە هەموو جەستەی لەجوڵە وەستا وتوشی مت بوون بوو،هۆشی لە دەست دا، بە بەردەوامی لە ژێرچاودێری وردی پزیشکدایە دایە
*ئەم چارەسەرە بۆ مامۆستا پەخشان سەرکەوتوبوو ، ژیانی مامۆستا پەخشانی لە مەرگەوە کردەوە بە ژیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









