<

ئەو دۆسیەی هەرگیز توركیا ئامادە نییە ئاشكرای بكات

29/10/2026, 16:25 (GMT+1)
رێکان سەباح
نووسینی ئەو بابەتە لەسەر بنەمایی" دۆسیەی ئاشكرابووی دادگای ئەرگەنەكۆنە " نەك نەزەریەی موئامەرە" ئەوەی لێرەدا " دەخرێتە روو" هەوڵدان نیە " بۆ ئەوەی ئۆجەڵان بە میت یان پیاوی توركیا بناسێنرێت، بەڵكو بەئامانج گەیشتنی توركیایە لە وجودی ئۆجەڵاندا"
دۆسیەی ئەرگەنەكۆن"لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 2007 دەستی پێكرد" تۆماركردنی یەكەم تۆمەتباری دۆسیەكە لە25ی حوزەیرانی ساڵی 2008 راگەیاندرا" لەو دۆسیەیەدا بەڵگەنامەیەك ئاشكرا بوو كە لە ساڵی2009دا کاتێک پاشکۆ و بەشێک لە فایل و ڕەشنووسەکانی دۆسیەی ئەرگەنەکۆن بڵاوکرانەوە، دەردەکەوت کە تۆمار و دەنگە پەیوەندییەکانی زیندانی ئیمراڵی "کە ئۆجەلان تێیدا زیندانییە" لەگەڵ هەندێک کەسایەتیی ناو دۆسیەکە "وەک یالچن کچیوک" کە یەکێک بوو لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی ئەرگەنەکۆن و لە کەسایەتییە ڕۆشنبیرە چەپ و ناسیۆنالیستەکانی توركیا بوو" خراونەتە ناو پەڕاوی دۆسیەکەوە. لەو تۆمارانەدا، ئۆجەلان باسی لە شێوازی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پەکەکە و بەراوردکردنی لەگەڵ مێژووی دامەزراوەیی تورکیا دەکرد.
گوماناوی ترین رووداوی كوشتنی رۆژنامەنووس و لێكۆڵەری ئۆغور مومجو" كە ویستی دۆسیەی 7 بۆ 8ی نیسانی 1972 لێكۆلینەوەی " گیرانی ئۆجەلان لە زیندانی سەربازیی مامك" ئاشكرا بكات" ئەمە رووداوێكی ئاسایی نیە، بەڵكو لەدوای ئەویشدا" جەنەڕاڵ ئەشریف بیتلیسیش کە ئەویش لێکۆڵینەوەی لە هاوشێوەی ئەم دۆسیانە دەکرد، لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
ئەو دۆسیەیە چیە كە توركیا و پەكەكە نایانەوێت هەرگیز ئاشكرا بێت" دۆسیەی گیرانی ئۆجەڵان و ئازادكردنی لە ساڵی 1972 لەدوای 7 مانگ"كە ئێستاش دەپرسن چۆن ئۆجەلان لەناو هەموو گیراوانی " زیندانی سەربازی مامك دا " ئازاد كراوە! لەكاتێكدا دەیان كەسی وەكو" دەنیز گیزمیش، حوسێن ئینان، یوسف ئاسلان" هەموویان لەسێدارەدران؟!
لەدوای ئەو دۆسیەیە چی روویدا؟
بۆ ئەوە " ئاماژەی دۆسیەكە بە واقیعی ساڵانی 1973 بۆ 1975 و تا 1977 لەوێشەوە بۆ ساڵی 1979 ببینین، چەند ئاماژەیەك لە زاری " سەركردە باڵاكانی ئەو كاتە دەخەینەروو" كە گۆمان لە چ دەكرێت؟ لەدوای رزگاری بوونی ئۆجەڵان لە 1972 و جیابوونەوە لە گروپە چەپەكانی توركیا" ڕێکخراوە چەپەکانی تورکیا "وەک THKP-C و Dev-Genç" كە ئۆجەلان دوای ئازاد بوونی لە زیندانی مامك" هەوڵی داوە " چەپی كوردی لەگەڵ چەپی توركی لەیەك جیابكاتەوە" واتا دوای " دامەزراندنی گروپی ئاپۆچی" لە ئەنقەرە تا 1977 بەردەوام بوو" چەپەكانی توركیا پێیان وایە" ئۆجەلان بەشێك بووە لە تەسفیە و لەناو بردنی گروپە بەهێزەكانی چەپ لە توركیادا وە جیاكردنەوەی چەپی كوردی و تورك" لەدوای ساڵی 1977 ئۆجەلان روو لە باكوری كوردستان دەكات".
ئەوكاتەی ئۆجەلان روو لە باكوری كوردستان دەكات حزبەكوردیەكان زۆر بەهێز دەبن، كە پێكهاتوون لە "کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات / دیموکرات" هەروەها" KUK - کۆمەڵەی کۆمەڵەکانی کوردستان باڵی چەکداری و ڕێکخراوەیی حزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بوو، هەروەها ڕزگاری، بزوتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی-سۆسیالیستی کوردی بەهێز بوو کە لەلایەن ڕۆشنبیر و سیاسییە دیارەکانی باکورەوە سەرکردەرایەتی دەکرا و خاوەنی گۆڤار و بڵاوکراوەی تایبەت بە خۆی بوو، هەردوو كاوەكان كاوەی سور و كاوەی رەش كە زۆر بەهێز بوون لە باكووری كوردستان" هەروەها ئاڵای رزگاری و تێكۆشان و حزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا،
ئەم دوو تەوەرەی " ئۆجەڵان شەڕی لەسەر سازكرد لەدوای بەربوونی لە 1972 لە زیندانی سەربازی مامك" دوو تەوەر بوو" چەپەكانی توركیا كۆنەخوازن لێرەدا رەوایەتی دا بە شەڕی کردن، ئەمەش بووە هۆكاری شەڕی تایبەت و جیاكردنەوە كورد و تورك لەو گروپە چەپانەی توركیا" هەروەها" لەباكوری كوردستانیش لەسەر بنەمایی" ئەوە ئۆجەلان دەیگوت هەموو ئەم حزب و ڕێکخراوانە "پاشڤەڕۆ"، "بورژوا" یان "ناسادقن" لە ئاست پرسی کورد، شەڕێكی خوێناوی دەسپێكرد كە یەكێك بوو لە هۆكاری سەرهەڵدانی كودەتای ساڵی 1980!
لەناو ئەو دوو كۆدەتایەدا" چەپەكان لەناو بران حزبەكوردیە ناسیۆنالیستەكانیش لەناو بران" پرسیاری سەرەكی ئەوەیە" چۆن ئۆجەلان رزگاری بوو؟ لە ساڵی 1979 بە چواردە مانگ پێش کودەتاکە؟ پرسیاری تر ئەوەیە، بۆچی ئۆجەلان پێش كودەتا بە 14 مانگ ئاگاداری كودەتا بوو" بەڵام یەك گروپانی پەكەكەی ئاگادار نەكردەوە" كە هەڵات بۆ سوریا" لەئەنجامدا هەموویان لەناو بران بە حزبە کوردیەکانیشەوە!
لە وەڵامی ئەو پرسیارانەدا" ئۆغور مومجو و جەنەڕاڵ ئەشریف بیتلیسی" هەن كە هەردووكیان بەشێوەی " گوماناوی كوژراون، ئەوان پێش مردنیان چەند زانیاریەكیان ئاشكرا كرد تەنانەت مومجو لە رێگایی چاپکردنی کتێبێک بوو لە ژێرناوی پەیوەندەی گوماناویەکانی میت و ئۆجەلان" كە دواجار ئۆجەلانیش دانی پێدانا" پیلۆت نەجات" دروست بوونی گروپی ئاپۆچی و هاوكاری پەكەكە" رزگار کەری ئۆجەلان لە زیندانی مەمك و رزگاركردنی لەسنور بۆ ناو سوریا" یەك ناو دێتە پێشەوە، ئەویش پیلۆت نەجاتە! پرسیاری سەرەكی ئەوەیە پیلۆت نەجات كێیە؟
پیلۆت نەجات یان نەجات قایا یەکێکە لە کەسایەتییە مێژووییە تەمومژاوی و مشتومڕاوییەکانی تورکیا کە ناوی لە دەیەی حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە پەیوەندی بە دامەزراندنی پەکەکە و دەزگا هەواڵگرییەکانەوە هاتووە. بەپێی تۆمارە فەرمییەکان، لە 9ی ئەیلوولی 1982دا لە شاری ئەنتالیا لە کاتی لێخوڕینی فڕۆکەیەکی بچووکی کشتوکاڵی و تایبەت بە پشکنین و قڕکردنی مێروو "کە خۆی وەکو پیلۆت کاری تێدا دەکرد" تووشی ڕووداو دەبێت و فڕۆکەکەی بەهۆی بەرکەوتنی بە هێڵی ئەلیکتریکی بەرزەوە دەکەوێتە خوارەوە و خۆی و فڕۆکەکە دەسووتێن و گیان لەدەست دەدات” مردنەکەی ئەویش جێگای گومانە”
دەرکەوتنەوەی ناوی لە دۆسیەی ئەرگەنەکۆندا، هەرچەندە لە ساڵی 1982 دا بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە گیانی لەدەست داوە، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی ئەرگەنەکۆندا لە تورکیا، لەلایەن هەندێک لە شایەتحاڵە نهێنیەکانەوە بانگەشەی ئەوە کرا کە ناوبراو هێشتا زیندووە و سەرکردایەتیی هەندێک فەزای نهێنی دەکات. ئەمەش وای کرد کە لە ساڵی 2014 دا دادگای تورکیا فەرمان بکات بۆ هەڵکۆڵین و پشکنینی گۆڕەکەی لە ئەنقەرە بۆ دڵنیابوونەوە، کە لە ئەنجامدا دەرکەوت ناوبراو لە هەمان ڕووداوی ساڵی 1982دا کۆچی دوایی کردووە".
پیلۆت نەجات هەم دامەزرێنەری گروپی ئاپۆچیە، هەم دامەزرێنەری پەكەكەیە، هەم سەرمایەدارێكی بەهێز بوو بۆ یارمەتی " دارایی پەكەكە" دەستەراستی ئۆجەلانیش بووە" ئۆجەڵان لە كتێبی:" زمانی شۆرەشگیران یان زمانی شۆرەش گیر_Devrimin Dili ve Eylemi" دان بەوە دادەنێت، كە ناوبراو پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە (میت) هەبووە.
هەموو ئەو بەڵگەنامانەی دۆسیەی ئەرگەنەكۆن و میت و لێكۆلەرەكانی توركیا" كە خراونەتە روو لەسەر رووداوەكانی 1972 هەتا ساڵی 1979 باس لەوە دەكەن ئۆجەلان لەگەڵ پیلۆت نەجات" دوو ئامانجی هاوبەشی هەبووە لەگەڵ توركیا" یەكەمیان لەناو بردنی گروپی چەپەكانی توركیا" دووەم لەناو بردنی حزبە بەهێزەكانی كورد لە باكوری كوردستان " كە هەردوو ئامانجەكەشی بەدیهاتووە" ئەوەی كە جێگای گومانە" لە كودەتاكەی 1980 كە ئۆجەلان 14 مانگ پێشتر زانیبووی" یەك ئەندامی خۆشی ئاگادار نەكردەوە كەوتنە ژێر پەلاماری كودەتاكە و لەناو بران! پاشان ئۆجەلان دانی پێدانا كە پێشتر دەیزانی كۆدەتا روودەدات" ئایا بۆچی توركیا دۆسیەی راستەقینەی لەگەڵ ئۆجەلان لە زیندانی مەمك بڵاو ناكاتەوە لەكاتێكدا ئامانجەكانی ئەم دەساڵەی دەوڵەت بەدیهاتن؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست