<

ئاشتی هەرگیز لە ژێر باڵی کۆتردا بونی نەبوە... بەڵکو لە چنگی هەڵۆدایە

29/04/2026, 16:20 (GMT+1)
 گەر بە بوێری و جورئەتەوە وەکو ئەندام و هەوادارێکی ئەو تەڤگەرە شیکردنەوەیەکی سیاسی رەوشی کورد لە باکووردا بکەین ئیمڕۆ . ئەوا کێشەی سەرەکی تەنها لە هەنگاونان و هەنگاو گرتن نیە بەڵکو لە خودی شێوازی بیرکردنەوەی سیاسی لایەنەکان و هێزدایە .ساڵانێکی زۆر درێژ دۆخێک دروست بوو کەتێیدا خەباتی چەکداری و بەرخودانی هەڤالان زاڵ بوو .....وەک رۆژەڤی خەباتی رۆژانە بەڵام لەگەل گۆڕانکارییە ناوچەییەکان ویست و پێواژۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هاتەپێش. ...گواستنەوە بۆ  خەباتێکی مەدەنی و بەشداری سیاسی...ئەم گۆڕانکارییە لەتیۆری  
 سیاسیدا بە political transformatio ناسراوە، بەڵام ڕەخنەی سەرەکی ئەوەیە کە ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەکی هاوسەنگ و ڕێکخراودا نەرۆیشتووە . کاتێک گۆڕانکاری بە بێ هاوبەشی و بێ متمانەی نێوان لایەنە سەرەکییەکان ڕوودەدات، ئەوا ئەنجامەکەی زۆرجار دەبێتە دروستبوونی بێباوەڕیی بۆ جارێکی تر و درێژبوونی نێوەندو قەیران بە شێوەی جیاواز، هاوکات دەبێتە وەستانی پڕۆسەی چارەسەر و دواتر بەرپابوونی جەنگەکە بۆ جارێکی تر.
لە زانستی سیاسییدا، هیچ گواستنەوەیەک بۆ ئاشتی سەرکەوتوو نابێت ئەگەر
 “reciprocal trust” (متمانەی دوولایەنی) و “mutual political commitment” نەبێت.
بۆیە کێشەکە تەنها ئەوە نییە کێ هەنگاو دەنێت، بەڵکو ئەوەیە کە سیستەمێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردن هاتۆتە بەرهەم یان نا.
بێ گۆڕینی ئەم بنەمایانە، هەر هەنگاوێک کە دەهاورێت تەنها  دەکرێت بە گۆڕانکارییەکی کاتی، نەوەک چارەسەری ڕاستەقینە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست