هادیی برای ته‌حسین شاوه‌یس له سوید هه‌ڵهاتووه و ئیستا له فه‌ڕه‌نسایه (تازه‌کراوه‌ته‌وه)
03/05/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش بانگەوازەكەی چاودێری كوردۆساید، که هه‌واڵی هاتنی هادی شاوەیسی بۆ سوید بڵاوکرده‌وه، بۆیه له مه‌کته‌بی مه‌سعود بارزانییه‌وه به په‌له هه‌واڵه‌که به مه‌سعود ڕاده‌گه‌یه‌نن، که‌وا سایتی کوردستانپۆست ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، بۆیه مه‌سعود بارزانی خوودی خۆی ته‌له‌فون بۆ سوید ده‌کات و پێی ده‌ڵێت، که تا زووه له سوید ده‌ربچێت، ئه‌ویش تەنگەتاو ده‌بێت و بۆ خۆ دەربازكردن لە چنگ دادگاییكردن، سەرەتا لە هەوڵی ئەوەدا ده‌بێت بڕوات بۆ ئه‌لمانیا یان ئیتالیا، بەڵام دواتر بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك بە پێی هەواڵێك بە دەستمان گەیشتووە بەرەو فەرەنسای ده‌به‌ن لە شاری مارسیلیا بۆ ئەوەی لەوێوە بیبەنەوە بۆ كوردستان. ئیستا لایه‌نێک که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، به دوایه‌وه‌یه‌تی و ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاستبکاته‌وه، تا پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی لێئاگاداربکاته‌وه.
پارتی لەوە ترساوە، ئه‌گه‌ر هادیی شاوه‌یس بگیرێت، کۆمه‌ڵێک شایه‌تی له سه‌ر ساغ ده‌بێته‌وه و ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كە دادگایی بكرێت، چونكە هادی شاوێس له چه‌ند شوێنیک رای گه‌یاندووه، که ئه‌و و بنه‌ماڵه‌که‌ی به فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئەو تاوانانەیان ئەنجام داوە.
ئەم كارەی چاودێری كوردۆساید، سەرەتایەكە بۆ ڕێگرتن له هه‌ڵاتنی به‌رپرسان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی کاتیش بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نێشانده‌دات که ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌و کورده خۆفرۆشانه کردویانه له کۆلیان نه‌بۆته‌وه، به‌تایبه‌تیی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی قوربانی له ئه‌وروپا داوای یاساییان له سه‌ر تۆمار کردووه.
هادی شاوێس که تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببوو، له ڕۆژی 2 /04 / به فرۆکه‌ی هه‌ولێر، یۆنان، ستۆکهۆلم گه‌یشته سوید. له زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی کردبووی پۆلێ ئه‌ندامی پارتی له‌گه‌ڵدا بوو، نه‌وه‌ک خه‌ڵک ده‌ستی لێ بوه‌شێنێ و تۆڵه‌ی خۆی لێ بکاته‌وه. زۆربه‌ی کات له شاری یۆنشۆپینگ له مالی سێ برا که که‌رکوکین به‌ناوی (ل، س، ح) ماوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا په‌یوه‌ندیی زۆر به کوردستانپۆسته‌وه کراوه، داوای زانیاری‌یان له سه‌ر ڕێ‌و شوێنی هادی ده‌کرد، وه‌ڵامی ئێمه‌ش ئه‌وه بوو، که چاکتره ڕێگای یاسایی بگرن و خۆیان هێوربکه‌نه‌وه، چونکه له چه‌ند لایه‌که‌وه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه کرابوو. به پێی زانیارییه‌کانی کوردستانپۆست، پۆلیسی تاوانه جه‌نگیه‌کان لێکۆلینه‌وه و به‌دواچوونی له سه‌ر که‌یسه‌که‌ی له چه‌ند ولاتێک کردووه به تایبه‌تی له ولاتی سوێد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






