ئاخۆ (نەرمە تەعریب) هەڕەشەیەکی بێدەنگە بۆ ئایندەی کوردستان؟

28/02/2026, 18:42 (GMT+1)

- ئاخۆ میراتی ڕابردووی تەعریب کردن و داهاتووی نەرمە تەعریب چی بێت؟
- ئایا بۆمبە کاتییەکەی عەرەبەکانی ڕۆژئاڤا، هۆشدارییەکی واقعیە بۆ هەرێمیش؟
- ئاخۆ پلانی ستراتیژی سیاسەتمەدارانی کورد دەبێت چی بێت بۆ نەرمە تەعریب؟
​- ئایا دەبێت بۆ نەرمە تەعریب، کەلتوری لێبوردەیی کورد تێکەڵی بێهەڵوێستی سیاسیەکان بکرێت؟
---------

- ئاخۆ میراتی ڕابردووی تەعریب کردن و داهاتووی نەرمە تەعریب چی بێت؟

لە کاتێکدا یادەوەرییەکانی تەعریب کردنی دڕندانە و زۆرەملی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا هێشتا تازەن و هەڵمی لێ هەڵدەستێت، ڕۆشنبیران و ڕەخنەگران هۆشداری دەدەن لە دیاردەیەکی نوێ کە ئەویش (نەرمە تەعەرەب کردنە) کە کاریگەر و مەترسیداری لەسەر هاوسەنگی پێکهاتەی دانیشتوان(دیمۆگرافیا) لە کوردستاندا هەیە. ئەوەش پرسیارێک دەهێنێتە پێشەوە ئەویش:
- ئاخۆ وانەکانی کوردستانی ڕۆژاڤا کە لەم دوو هەفتەیەی ڕابردوودا دژی کورد ڕویدا، 

بۆ سیاسەتمەدارانی باشور، چی بێت؟

لە سەردەمی سەدام حوسێندا بەعەرەبکردنی زۆرەملی هەبوو، ئەویش بەزەبری چەک و پارە بۆ عەرەبی هاوردە، بۆ ناو خاکی کوردستان و توندوتیژی دەسەڵاتیش، هەتا کوردەکانی ناو پارێزگای کەرکەک  و دەوروبەری  پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و سەلاحەدین لە شوێنی خۆیان دوربخەنەوە!
بەڵام ئەمڕۆ پرۆسەیەکی نوێ دەبینین کە کەمتر توندوتیژی تێدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەم پرۆسەیە دەتوانێت بە هەمان شێوە مەترسی و لێکەوتەی درێژخایەنی بۆ کۆمەڵگەی کوردی هەبێت، ئەویش
بەهۆی دروستکردنی ڕێژەیەکی زۆری خانوو بەرە لەلایەن کۆمپانیاکانی سەر بەدەستەڵاتەوە و فرۆشتنیان بە عەرەبەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و هاتنیان بۆ کوردستان و مانەوەیان لە خانوو و شوقەکاندا، بەوەش کۆچی لێشاو دروست دەبێت بۆ ژیان و کارکردن لە کوردستاندا.
هەروەک دەشزانین کە لە کەلتوری عەرەبدا باوە، زۆربەیان لە ژنێک زیاتریان هەیە و بەوەش ڕێژەی منداڵ بوونیان زیاترە بە بەراورد کردنی بە کورد،  ئەوەش وا دەکات کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی عەرەب بەرزتر بێت بەهۆی  پرۆسەی نەرمەتەعریبەوە.  لەم بارەدا دانیشتوانی ڕەسەنی کوردستان، مەترسیان لەسەر دروست دەبێت کە لەداهاتوودا لە خاکی خۆیاندا دەبنە کەمینە و ناوچەکەیان تەعریب دەکرێت بەڵام بە شێوەی (نەرمە تەعریب)!

- ئایا بۆمبە کاتییەکەی عەرەبەکانی ڕۆژئاڤا، هۆشدارییەکی واقعیە بۆ هەرێمیش؟

ڕووداوەکانی کوردستانی سوریا (ڕۆژاڤا) وەک هۆشدارییەکی جددی کاردەکەن.
لەوێدا بینیمان چۆن ئەو هێزە عەرەب و گروپانەی ساڵانێک شان بە شانی کورد ژیاون، بەڵام لە کاتی شەڕی چەند هەفتەی ڕابردوودا خۆیان دایە پاڵ گروپە توندڕەوەکان یان دەسەڵاتە سەرکوتکەرەکانی دیمەشق و شەڕیان دژی کورد دەست پێ کرد! ئەوەش لە جیاتی پاداشت بوو، بۆ پاراستنیان لە دەستی داعشەکان!
ئەم خیانەتە کە لە ناوەوەی کوردستان ڕوویدا،  جەخت لەسەر مەترسی مانەوەی نەرمە تەعەرەب دەکات لە هەرێمی کوردستانیش کە لەکاتی ناهەمواری و دژوار و شەڕدا، عەرەبەکان دڵسۆز دەبن بۆ ئەجێندایەکی دەرەکی کوردستان و دەستەڵاتی مەرکەزی یان گروپە توند ڕەوەکان!
هەروەک کوردی دەڵێت ( عەرەب بەدەستێک قورئان دەگرێت بۆ پاڕانەوە کاتێک کە لاواز دەبێت، بەڵام بە دەستەکەی تر شمشێر دەگرێت، بۆ سەربڕین، ئەو کاتەی کە بەهێز و دەسەڵاتدار دەبێت). ئەم بێ متمانەییە لە ڕق و کینەی کورددا بەرامبەر بە عەرب لەدایک نەبووە! بەڵکو لە ئەزموونە تاڵەکانی کوردەوەیە بە درێژایی مێژووی هەزار ساڵە، وە لەگەڵ هەلپەرستی عەرەبیشدایە نەک هەر بۆ کورد، بەڵکو لە ناوخۆشیاندا هەر هەمان کرداری دوو ڕوویی و خیانەتیان هەیە و بە شێوەیەکی دڕندەییش ئەنجام دەدەن!
بەڵام پرسیارێک لێرەدا ئەوەیە، ئایا سیاسەتمەداران  پلانی B یان C یان D یان هەیە ئەگەر  کارەساتێکی لەو شێوەیە ڕوویدا؟

- ئاخۆ پلانی ستراتیژی سیاسەتمەدارانی کورد دەبێت چی بێت بۆ نەرمە تەعریب؟

بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم و ناسنامەی کورد، پێویستە داڕێژەرانی پلانی سیاسەت، بۆ ستراتیژی نەتەوەیی لە ئێستاوە هەنگاو بنێن. چونکە هەڵوێستی بێدەنگی و نەبینین ئەو لێشاوە نەرمە تەعریبە، هیچ بژاردەیەک نییە! بەبۆچونی من، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە زۆر گرنگن:

١ - چاکسازی لە مافی دەنگداندا:

پێویستە مافی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بە توندی پەیوەست بکرێت بە شوێنی لەدایکبوونەوە. کۆچبەرانی عەرەب تەنیا دەبێ بتوانن دەنگ بە پارێزگاکانی خۆیان بدەن کە لە ناوەڕاست یان باشووری عێراقە، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە لە داهاتوودا نەتوانن ڕێڕەوی سیاسی لە کوردستان دیاری بکەن و کەلتور و پەروەردە و ژیانی ڕۆژانەی کوردستان بشێوێنن و تێک بدەن بەپێی بەرژەوەندی خۆیان و زۆرینەی دەستەڵات لە داهاتوودا بە دەنگدان!

٢- جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ ی دەستور:

دەبێت شەڕی یاسایی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان چڕتر بکرێتەوە. ئەو زەویانەی لە سەردەمی بەعسدا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بەسەردا گیراوە و تەعریب کراوە، دەبێت بێ مەرج بگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان،
(ناوەڕۆکی مادەی ١٤٠ ی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ ، وەک چارەسەرێک بۆ دیاری کردی کێشەی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دراوسێی وەک نەینەوا و دیالە و سەڵاح الدین دانرا!
لەبەرئەوەی لەماوەی ساڵانی٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ دا نەتوانرا هیچ چارەسەرێکی قبوڵ کراو بدۆزرێتەوە بۆ هەموو ململانێکان لە کەرکوک لە نێوان کورد لەلایەک و عەرەب و تورکمانیش لەلایەکی تر.
بۆیە کێشەکە گوێزرایەوە بۆ ئەو دەستوورەی کە لە ١٥ ی تشرینی یەکەمی٢٠٠٥ دا خرایە ڕیفراندۆمەوە!)

٣ - یاسای تایبەتی بۆ نیشتەجێبوون و ئاسایش:

دەبێت چوارچێوەیەکی یاسایی دابنرێت کە هەرێم دەسەڵاتی هەبێت بۆ دەرکردنی و ڕەوانەکردنی ئەو کەسانەی کە ئاسایشی کۆمەڵگە و کەلتور و باری کۆمەڵایەتی تێکدەدەن و هەوڵ نادەن کە زمانی کوردی فێرببن و تێکەڵ بن لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا و بە کوردی بخوێنن!

٤ - یاسای پاراستنی پێکهاتەی دانیشتوان (دیمۆگرافیا):

پێویستە یاسایەک هەبێت بۆ سنوردارکردن و فرۆشتنی خانووبەرە بە عەرەبەکان چونکە بەرژەوەندی نەتەوەیی دەبێت بەنرختر بێت لە قازانجی کۆمپانیاکانی خانووبەرە بە عەرەبەکان کە دەبێتە هۆی نەرمە تەعریب!
وە پێویستە سیاسەتمەدارانیش فێربن لەو نموونە نێودەوڵەتییەکان کە کەمینەکان لە ڕێگەی یاسای توند و تۆڵەوە بپارێزن و سنورێکیش دابنێن بۆ کارکردن و نیشتەجێبوون و تێکەڵ بونیان لە کۆمەڵگەی کوردیدا!

​- ئایا دەبێت بۆ نەرمە تەعریب، کەلتوری لێبوردەیی کورد تێکەڵی بێهەڵوێستی سیاسیەکان بکرێت؟

بە بۆچونی من کورد، هەمیشە چرای لێبوردەیی هەڵگرتووە! بەڵام نابێت لێبوردەیی لەگەڵ بێ هەڵوێستی ئێستای سیاسیەکان بۆ نەرمە تەعریب، تێکەڵ بکرێت!
ئەگەر وانەکانی مێژوو پشتگوێ بخەین، ئەوا مەترسی لەوە دەکەین کە نەوەی داهاتووی کورد، ببێتە کەمینە لە خاکی باوباپیرانیاندا کە بە خەباتی سەخت و خوێناوییان خۆیان بەدەستیان هێناوە!
کەواتە، کاتی ئەوە هاتووە یاسا دانەران و پلان دانەرانی ستراتیژیی نەتەوەیی، سنور و لەنگەر و یاسای ڕوون و پتەو، بۆ دواڕۆژ جێگیر بکەن، کە ناسنامە و ئاسایشی کورد پارێزراو وە پێشکەوتووتر بێت و ببێتە ئاسۆیەکی گەش بۆ کورد و کوردستان!
بە بۆچونی من ئێستا کاتی ئەوەش هاتووە کە لە قوتابخانەکانیشدا وانەیەک هەبێت کە قوتابیانی ئەمڕۆ و پیاوی دواڕۆژی کورد، بەجۆرێک پەروەردە بکرێت لەسەر ئەوەی کە هەستی ناسیۆنالیست کوردی، دەبێت هەمووکات بەهێزتر بێت لە هەستی ئاینی و بەرژەوەندی کەسی و حیزبی یان قازانجی کاتی کۆمپانیاکانی خانووبەرەکان هەتا ڕێگە لە نەرمەتەعریب و توندڕەویش بگرێت!