یەکەم لێدوانی فەرمی ئیسرائیل دەربارەی کورد و ھێرشەکانی سوریا

23/01/2026, 18:50 (GMT+1)
دوێنێ رێکەوتی 22 / 01 /2026  ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە دۆخی سوریا، نوێنەری ئیسرائیل  وتەیەکی پێشکەش کرد وتارەکەی وەک خۆی لە زمانی ئینگلیزیەوە کردومە بە کوردی. بەهێوام بە جوانی بیخوێننەوە و بەسەرنج و تێبینیەکانتان دەوڵەمەند بکەن .
بەتایبەتی میدیاکان چونکە گرنگە ئاگامان لە دیدار و بڕیاڕە گرنگە نێودەوڵەتیەکان هەبێت و ناکرێت میدیای کوردی زیاتر بەشتی لۆکاڵەوە سەرقاڵ بێ و دەبێ لەهەمان کاتدا گرنگی بدات بە شانۆی سیاسەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی
ئەمە یەکەمین لێدوانی فەرمی دەوڵەتی ئیسرائیلە لەدوای کۆبونەوەکەی پاریس لەنێوان حکومەتى سوریا و ئیسرائیل و ڕووداوە خێراکانی پەلاماردانی ڕۆژئاوای کوردستان. من هیچ سەرنج و تێبینی خۆم نانوسم بۆ ئەوەی خۆتان لە گوتارەکەی تێبگەن و شرۆفەی بکەن:

بەڕێز سەرۆکی ئەم دانیشتنە
لە ناوچە و هەرێمی وڵاتەکانی ئێمەدا نیەت چاکی بەتەنها ئاسایش دروست ناکات، بەڵکو کردار ئاسایش دروست دەکەن
ئیسرائیل و سوریا لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوێکی وریایانەیان ناوە و بە میکانیزمی هاوئاهەنگی بۆ دروستکردنی ئاسایش هەنگاویان ناوە. ئێمە پێشوازی لێدەکەین و هیوادارین ئەم هەماهەنگیە میکانیزمی ئەمنی بەهێزتر بکات. دیسانەوە  دەیلێمەوە ئەوەی گرنگە مەبەست و نیەتێکی نییە بەڵکو کردەوەیە لەسەر زەوی. بارودۆخی باشووری سوریا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل هەیە.
گروپە توندڕەو و  ڕادیکاڵەکان و  گروپە چەکدارەکان مەترسی تیۆری نین، بەڵکو مەترسی ڕاستەقینەن. هەڵوێستی ئیسرائیل زۆر ڕوونە. ناکرێت میلیشیای چەکدار هەبێت، ئێمە ڕێگە بە داعش و گروپی جیهادی نادەین، نە گروپی چەکدار، نە تیرۆریست نە چەک لەسەر سنوورەکانمان نابێ هیچ ئامادەیەیەکی هەبێ بەهیچ شێوەیەک
کاتێک ئەسەد ڕوخا، بینیمان چۆن ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن میلیشیاکانەوە پەلاماردران و ئەوە ئێمە بووین کە ڕزگارمان کردن.  دەزانین بۆشایی ئەمنی بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ ئاژاوە و فەوزا، لەم دواییانەدا بینیمان نەبوونی کۆنترۆڵ تەنانەت لەناو دڵی پایتەختی سوریا، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ و کانونی دووەمى  ٢٠٢٦ موشەکەکان ناوجەرگەی دیمەشقیان  کردە ئامانج و هیچ لێپرسینەوە و بەرپرسیاریەتیەکیش نەگیرایە بەر.
ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی دیلەکانی داعش لە دێر ئەلزۆر و شوێنەکانی دیکە ئازاد دەکرێن
ئێمە بەهیچ جۆرێک ڕێگە نادەین گروپە تیرۆریستیەکان بگەڕێنەوە و خۆیان چەکدار بکانەوە و هەوڵی و فراوان بوون بدەن.
ئێمە نیگەرانین لە سەلامەتی کەمینەکان لە سوریای نوێدا
حکومەتەکان بە وتار و قسەی جوان و باق و بریق حوکم نادرێن بەڵکو چۆن مامەڵە لەگەڵ کەمینەکان دەکەن هەڵسەندگاندنیان بۆ دەکرێت.
 هەموومان زۆر نیگەرانین لەوەی کوردەکان, کەمینە لاوازەکان بە زۆر ئاوارە بکرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژی بکرێتە سەریان و بکوژرێن.
گەلی کورد پاشکۆ نین، ئەوان لە نێوان ئێمەدا وەستان، لە نێوان جیهان و داعشدا، شەڕیان کرد، ئازاریان چەشت و باجی قورسیان دا بۆ ئەوەی ئەوانی دیکە ناچار نەبن قوربانی بدەن.
گەلی کورد نوێنەرایەتی ئازایەتی و فرەیی و پێکەوەژیان دەکەن کوردەکان ئەو باوەڕەیان هەیە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی جیاواز مومکینە, ڕۆژهەڵاتێکی نوێ ئەستەم نیە.
ئەگەر بێدەنگ بین لەم کاتەدا کە گەلی کورد دەچەوسێنرێتەوە،  ئەوا ئەمە شکستێکی ئەخلاقی گەورە دەبێت.
هەمان نیگەرانی هەیە لە شوێنەکانی تری سوریادا؛ ئێمە بینیمان فشار و توندوتیژی ئاراستەی کۆمەڵگەی دروز لە باشوور کراوە. ئەم ڕوداوانە هەروا لە خۆوە ڕوونادەن و لەیەکتر دابڕاو نین.
ئەوەى پێ ی دەڵێن سوریای بەناو نوێ  لەسەر ترس و سەرکوتکردن و بەئامانجکردنی کەمینەکان بنیات نانرێت.
ئیسرائیل بەدوای ئاشتی و سەقامگیریدا دەگەڕێت بەڵام ئاسایشی ئێمە جێگەی گفتوگۆ و دانوستان نیە.
ئێمە ئامادەین هاوکاری بکەین بۆ لابردنی گروپە ڕادیکاڵەکان
با ڕوون بێت بۆ هەموان ئیسرائیل هۆکاری ناسەقامگیری سوریا نییە
میلیشیاکان، گروپە تیرۆریستەکان، پرۆکسیەکان، جیهادیەکان و ئەکتەرە بیانییەکان کار بۆ ئەجێندای تایبەتی خۆیان دەکەن
با ڕاستگۆ بین ئەمڕۆ لەگەڵ سورییەکان قسە دەکەین، لە پاریس ئەم بابەتانەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا تاوتوێ کرد، هەماهەنگی و سەقامگیری و ئاسایشمان تاوتوێ کرد
ئەوان بەهەموو جۆرێک ئامادەن چونکە لە ڕاستییەکی سادە تێدەگەن، ئیسرائیل کێشەکە نییە، ئیسرائیل هاوبەشێکی بەهێزە بۆ سەقامگیری
بەشێک لەو کەسانەی لێرەدان باوەڕ بە بەڵێنی سوریای نوێ دەکەن ، هەندێکی تریش چاویان لەوەیە لەسەر زەوی چی ڕوودەدات و کەمێک زیاتر گومانیان هەیە، چونکە مافی خۆیان هەیە کە گومان بکەن و خۆشباوەڕ نەبن, دەبێت نیەت و کردار لە یەکتر جیا بکەینەوە.
ئیسرائیل تێچوو و باجی ناسەقامگیری باش دەزانێت، ئێمە ڕووبەڕووی ناسەقامگیریەکان دەبینەوە
ئەگەر سوریا جدی بێت بۆ ئایندەیەکی نوێ، دەبێت کردار ئەنجام بدەن، نەک تەنها لۆمەکردنی ئیسرائیل، نەک تەنها دروشم بەرزبکەنەوە ، نەک لەسەر شانۆی سیاسی نمایش بکەن ، ئەوان بە تەواوی دەزانن کە پێویستە چی بکەن، 
دەبێت گروپە ڕادیکاڵەکان لەناوببرین، دەبێت کەمینەکان بپارێزرێن، دەبێت کۆنترۆڵ لەسەر زەوی بگەڕێننەوە، بەبێ کردار، نیەت باشی هیچ مانایەکی نییە