زۆر به په‌له په‌یامێك له بابه شێخه‌وه
03/08/2014, 12:00 (GMT+1)

ئێستا لێره له‌شه‌نگال
جاڕه جاڕه
جاڕی كوشتن
جاڕی دزی و جاڕی ئه‌نفال
ئێستا لێره له چل میر
نه میر میره و نه پیر پیر
هه‌موو له ژێر ڕه‌حمه‌تن
ڕه‌حمه‌تی شمشێر و تیر
ئێستا بێده‌رپێ و پێخاوس
به ته‌كبیر و هه‌لهۆله
بۆ سه‌ربڕینی تاوس
هه‌موو ئاوسن ئاوس
ئێستا ڕۆژی مه‌ردانه
دڕدۆنگی تووڕ هه‌ڵدانه
بۆ ڕاونانی تاریكی
كورده شێخ چاوه‌ڕوانه
٣\٨\٢٠١٤
ئه‌م وێنه مه‌زاری چل میره له شه‌نگال
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


