چیڕه‌ی سه‌رۆک
16/04/2010, 12:00 (GMT+1)

دوپشک و چزووی تیژی پڕ له ژان
مار به دان و ژه‌هری زاری بێ‌ئامان
چه‌شنی شێرپه‌نجه‌ن بۆ نه‌وه‌ی کوردان
جه‌هلی کۆسره‌ت و ژه‌هری ئه‌رسه‌لان
قیڕه‌ی به‌ختیار و چیڕه‌ی مامه‌ی سه‌رۆک
له چه‌وساوه‌ی کوردیان گرتووه به‌رۆک
به فایله‌که‌ی سه‌عدی و مامه‌ی په‌تپه‌تێن
گرفتاره (ینک) هه‌لوه‌شاوه‌و ناکۆک
به ئه‌قلی ژه‌نگاوی ، ئایدیای نه‌زۆک
خۆکوژن ، بۆ دوژمن ده‌ست له بان چۆک
له گه‌نده‌خۆری چه‌شنی داڵ و که‌متیارن
هه‌ول و خه‌باتیان کردۆته شه‌ڕه په‌ڕۆک
به دوای دۆلار‌و گیرفانه هزرو هۆشیان
ناپاک و ڕه‌قیبن له سه‌ر که‌سانی خۆشیان
پاوانخوازن ، له دزی و فزی تێر نابن
هه‌رچی خێری نیشتیمانه بردیان دۆشییان
08-04-2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


