دێڕێكى نوێ لە دواى سەردەشت .. بی دەنگ نابین!!
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ڕۆحی سەردەشت بۆ كوێ ڕۆی
وتم دایە كاكە سەردەشت
بێ سەبر بوو زوو بە جێی هێشت
نەیتوانى ئارام بێتەوە
كە بینى خەڵك ئەتلێتەوە
دەیتى دایە قەڵەم گرتى
وتى هەتا كەى ژێر دەستی
ئەو قەڵەمەى كە پێى نووسی
بوو بە ئاگر چوە دەستى
هاتن دوژمنانى قەڵەم
نەیانهێشت بڵێ كە من هەم
بە گووللە لەناو دەمییان دا
تەنها لەبەر ووشەى نا
بەڵێن ئەدەین بە كوردستان
بە خوێنى پاكی شەهیدان
بە سەردەشت و كاكە سۆران
بە تەواوى شەهیدەكان
بیروخێنین عەرشی ئەوان
لە بچوكى تا گەورەیان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


