بۆ یادی شه‌هید(جه‌لیل سواره)ی ئامۆزا‌و هاوری
05/06/2010, 12:00 (GMT+1)

شۆره بییه‌ک هه‌س..
گشت ئێواره یه‌ک
شه‌مال ئه‌گریجه‌ی..بۆ دائه‌هێنێ
به شانه‌ی هه‌وه‌س..!!
کوکوختیه‌ک دێ و..له سه‌ر سه‌ریه‌وه
ئه‌نیشێته‌وه..
له‌گه‌ل هه‌ر چرپه..کو..کو..کو..یه‌کدا
وورد..وورد..دله‌که‌ی
ئه‌بێت..به قه‌قنه‌س!!
غیرهییم پی دێ
بۆ په‌رێ نه‌بووم به سه‌ر بالیهوه
ده‌مه و سه‌حه‌رێ..
به‌ره‌و شاره‌زوور-
ده‌م له شه‌قه‌ی بال!!
ره‌نگه سه‌فه‌رم زۆر نه‌خایه‌نێ
گه‌ر وه‌کو جاران
دۆستم بێت..شه‌مال..!!
ناوه‌ستم تاکو گرده‌که‌ی-حاسل-
به‌سه‌ر گومه‌زی سهوزتهوه(سواره)
به‌جێ ئه‌هێلم..
برینه‌که‌ی..دل!!
حاسل؛ گوندێکه له بناری شاره‌زوور
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


