يان ته‌سليم بون به ئه‌مريكا. يان داعش!
31/01/2015, 12:00 (GMT+1)

بابه‌تێكى زۆر گرنگتريش پێويستى به باسكردن هه‌يه. كه ئه‌م شێوه سياسه‌ته له‌مێژوودا هه‌مووكات پهيرِهوى لێكراوه. سه‌رده‌ركردن له په‌يوه‌ندى نێوان وڵاتان ئه‌گه‌ر پهيوهنديهكه ئالَۆزبێت يان ئاسايى تارِاددهيهكى زۆر د‌رك به رِاستينهى شته‌كان ناكرێت چونكه هه‌مووكات تاكتيكيهت بۆ فريودانى به‌رامبه‌ر پهيرِهوى لێكراوه. ئه‌گه‌ر له‌مێژوو برِوانين هه‌مووكات رِۆژههڵاتى ناوهرِاست به‌هۆى په‌يوه‌نديه رِۆحيهكان و پهيوهستبونى چه‌ق بهستويى به‌رامبه‌ر به ئاين واى كردوه سه‌رجه‌مى به‌رنامه‌ى جيهانى بۆفێلَكردن له خودى دانيشتوانى ئه‌و خهلَكه جێ پێى خۆى بگرێت و مه‌رامى دهولَهتانى زلهێزانى جيهانى بێته‌دى,
جه‌نگى يه‌ك جه‌مسه‌رى له‌ناوچه‌كه‌دا. ده‌توانين بلَێين زيندوكردنهوه و ديسان گه‌شه‌پێدانى گروپه جيهاديهكان لهپێستێكى نوێ‌دا. بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م ئامانجانهيه. 1.بازارِپهيداكردن بۆ چه‌كه دروستكراوه كهلچهكهبوهكانى دوو ده‌يه‌ى رِابردوو.2. جلَهوكردنى سياسه‌تى رِۆژههلاَتى كه به‌سێ كوچكه‌ى (رِوسيا. چين. ئێران) ناسراوه.3. تێكدان و كاولكردنى شارستانيهتى رِۆژههلاَتى .4. كۆتايى هێنان به‌و دهسهلاَتانهى كه له‌م ناوچه‌يه‌دا رِێگرن له به‌رامبه‌ر سياسه‌تى پاوانخوازى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى.5. سفركردنه‌وه‌ى ناواخنى ولاَتانى رِۆژئاوايى له‌هه‌موو تيرۆريست و باندهمافياكان بههاندانيان و كارئاسانيكردنيان بۆچونهناوداعش له‌لايه‌ك و قێزهونكردنى ئيسلام له‌به‌رچاوى كۆمهلَگاى غهيره ئيسلام.6. نوێكردنه‌وه‌ى داگيركارى و پاوان خوازى له به‌رگ و فۆرِميلهى نوێ‌دا. 7. دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى رِۆژههلاَتى ناوهرِاست به‌سه‌ر دهولَهته هاوپه‌يمانه‌كانى به‌ناو دژى داعشدا. 8. بهتالاَنبردنى سه‌روه‌ت و سامانى سه‌رخان و ژێرخانى ناوچه‌كه به‌بيانوى يارمهتيدانمان. 9. بچوكتر كردنه‌وه‌ى سنورى دهولَهتانى ئێستاى ناوچه‌كه و له‌و نێوه‌نده‌شدا دروست بونى چه‌ندين دهولَهتى ديكه. ئه‌مه و چهندانيتر ئه‌و سياسه‌ته دووفاقيهى ئه‌مريكايه كه له‌لايه‌ك له‌دروست بون و هاوكاريكردنى داعشدادهيكات. لهلايهكيش له‌دژى داعش به‌شێوه‌يه‌كى له‌سه‌رخۆ به فرِۆكه لێيان ده‌دات,
لێره‌دا دوو شت زۆر پێويستن كه بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌م داگيركاريه بهدوربيت. يان بهرگريهكى وه‌ك كوبانى. يان ته‌سليم بون به سياسه‌تى ئه‌مريكى,
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

