رەشمەلۆژی
28/06/2026, 16:40 (GMT+1)

ڕەشمەلۆژی (Rashmalogy): زاراوەیەکی سیاسییە بۆ یەکەمجار دەیهێنمە ناو فەرهەنگی کوردییەوە، کە بۆ ئەم نووسینەم لێکدانەوەم بۆی کردووە. ئەم چەمکە گوزارشت لە دیاردەیەکی دەروونی- سیاسی دەکات کە تێیدا تاکەکان توانای بیرکردنەوەی سەربەخۆیان نامێنێت، وەک دەروێش، کوێرانە شوێن ئایدۆلۆژیایەک یان بتێکی سیاسیی دەکەون. قوربانییانی ڕەشمەلۆژی تەنها لەو چوارچێوەیەدا ڕاستییەکان دەبینن، کە خۆیان پێی سەرسامن؛ دەیانەوێت هەموو کەس بهێننە سەر ئەو باوەڕی خۆیان، ئەگەر بە پێچەوانەوە هەر بەڵگە و راستییەکیان بخەیتە بەردەم، نەک هەر ڕەتی دەکەنەوە، بەڵکو پاساوی نالۆژیکی بۆ دەهێننەوە و لەبری دیالۆگ، پەنا دەبنە بەر دروستکردنی بوختان و هێرشکردنە سەر ڕەخنەگر.
پاساوە ئایدۆلۆژییەکان و واقیعی سیاسی: هەڵوەشاندنەوەی وەهمی پێکەوەژیان لەژێر سێبەری فاشیزمدا
لە گفتوگۆ و پاساوی شوێنکەوتووان و لایەنگرانی پارادایمەکەی ئۆجەلاندا، هەمیشە کەسانێک راست دەبنەوە و کۆمەڵێک خاڵ دەخەنە ڕوو، وا پیشانی دەدەن، کە ئەوانەی رەخنە دەگرن، لە ئۆجەلان و پەیامەکانی نەگەیشتوین. لە خوارەوە ئەو خاڵە گرنگانەی کە شوێنکەوتووان و لایەنگرانی پەکەکە بانگەشەی بۆ دەکەن دەتوانین هەندێکیان بە کورتی قسەیان لەسەر بکەین:
• ئەوان پێیان وایە چەمکی (ئەنتگراسیۆنی دیموکراتی) واتای (ئاوێتەبوونی دیموکراسی)، ئەم دەستەواژەیە بۆ ئێمە زۆر قووڵە و لێی تێنەگەیشتووین، بە لای ئەوانەوە ئەنتگراسیۆن مانای تواندنەوەی کورد و دەستبەرداربوون نییە لە مافەکانی خۆی.
• ئەوان دەڵێن ئێمەی ڕەخنەگر لە چوارچێوەی (میللیگەرایی سەرەتایی) دەرباز نەبووین، چونکە داواکردنی دەوڵەت، داخوازییەکی ناسیۆنالیزمیی کۆنە و باوی نەماوە.
• شوێنکەوتووەکانی پارادایم و دەروێشەکانی ئۆجەلان، بە شانازییەوە باس لەوە دەکەن، کە ئۆجەلان لە زینداندا وازی لە دەوڵەت نەهێناوە، بەڵکو پێشتر و هەر لە ساڵی 1993 لە سەردەمی ئۆزال بە سیستەمی فیدراڵی ڕازی بووە و وازی لە دەوڵەتی سەربەخۆ هێناوە.
• دیسان پاساوی ئەوە دەهێننەوە، کە پەکەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی چیدی کورد ناتوانێت دەوڵەتانی تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق بڕوخێنێت، بۆیە وازی لە خەباتی دەوڵەتداری هێناوە.
• ئەم مێشک شۆراوانەی پەکەکە گلەیی لە سیستەمی سەرمایەداری، ئەمریکا و ئەوروپا دەکەن، دەڵێن ئەو دەوڵەتانە حەزیان لە ئاشتی نییە و بۆ چارەسەری دۆزی کورد فشاری ئابووری ناخەنە سەر تورکیا.
• دیسان دەڵێن: ئیتر تا چەند ساڵی تر کورد دەبێت خوێن بۆ دەوڵەتی کوردستان بڕێژێت، کە پێشی ناگات؟
ئەمانەی سەرەوە کۆمێنتی شوێنکەوتوویەکی پارادایم و پەکەکە و دەروێشێکی ئۆجەلانە، بۆیە بە پێویستمزانی بەم وتارە وەڵامێکی ئەو بەڕێزە بدەمەوە.
ئەمانەی سەرەوە کۆمێنتی شوێنکەوتوویەکی پارادایم و پەکەکە و دەروێشێکی ئۆجەلانە، بۆیە بە پێویستمزانی بەم وتارە وەڵامێکی ئەو بەڕێزە بدەمەوە.
خەیاڵپڵاویی و گەڕانەوە بۆ راستیی رووداوەکان
ئەو بەڕێزانە پێیان وایە هەر کەسێک شوێنکەوتووی پارادایمەکەی ئۆجەلان نەبێت، ئەو کەسە خاوەنی عاقڵ و توانای تێگەیشتن و مێشکێکی فراوان نییە، ئەوانە گەمژە و دەبەنگ نەزانن، بۆیە بەردەوام، کاتێک قسە دەکەن و وەڵاممان دەدەنەوە، دەڵێن: تۆ بڕۆ فلانە کتێبی ئۆجەلان بخوێنەرەوە، یان تۆ لەوە نەگەیشتوویت کە فڵانە قسەی ئۆجەلان کردوویەتی مانای چییە!،؟ دەیان قسەی دیکە، ئەم بەڕێزانە وەک ئەو مەلا ئاینییانە وان، کاتێک لەگەڵ یەکێکدا قسە دەکەن، یەکسەر ئایەتێکی قورعان و حەدیسێک دەهێننەوە، تا قسە و رەخنەی بەرامبەر لەوێدا بوەستێنن، ئەمانەی پەکەکەش وەکو ئەو ئیسلامیانە یەکسەر بەرگی کتێبێکی ئۆجەلان و چەند لاپەڕەیەکی دەخەنە بەردەمت، دەیانەوێت وات پێڕابگەیەنن، کە تۆ هێشتا ماوتە و دەبێت ئەمە بخوێنیتەوە، چونکە ئەو قسانەی ئۆجەلان راستیی رەهایە و قابیلی گفتوگۆ نییە، بۆیە پێیان وایە کە ئینتگراسیۆن مانایەکی قوڵتری هەیە وەکو دۆڵمە و یاپراخ لەناو یەکتردا پێچراوەتەوە، بۆیە کاتێک وەڵاممان دەدەنەوە، دەڵێن وەرە تۆ تامی ناوەکەی بکە، کە بۆ کورد چەند خۆشە! ئێمەی ڕەخنەگریش کە هێشتا تامی ئاوێتەی دیموکراسیمان نەکردووە! هێشتا ماومانە لێی تێبگەین! رێگامان پیشان دەدەن و ئینتگراسیۆنمان بە شیوەیەکی دیکە بۆ لیک دەدەنەوە. هەروەها بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە بچین فڵانە کتێبی ئاپۆ بخوێنینەوە، گوایە لەوێدا وا نووسراوە و مانای وایە و ئەمە دەڵێت و فڵانە شتی بەو مەبەستە وتووە، بە دیوێکی دیکەدا گوایە ئۆجەلان بە پارادایمەکەی کلاوی کردۆتە سەر تورک.
وەک لەو وێنە کاریکاتێرەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، پارادایم و ئەو کتێبانەی، کە لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێریی دەزگای هەواڵگریی (میت)دا نووسراون، هەروەها ئەو هەموو کتێب و کتێبخانانەی خراونەتە بەردەست ئۆجەلان، تەنها یەک ئامانجیان هەیە ئەویش کوێرکردنی چاوی کوردو شوێنکەوتووان و خەڵکییە، ڕاپێچکردنیانە بۆ ناو چاڵێکی قووڵی بێهوایی. لە وێنەکەدا دەبینرێت چۆن رێبەر ئاپۆ بە دانیشتن و پێکەنینەوە، ڕیزێک لە خەڵکی چاوپێچراو (کە هێمایە بۆ کوێربوونی ئایدۆلۆژی و دەروێشایەتی) بەرەو هەڵدێر و لەناوچوون دەبات. ئەمەیە ئەو واقیعەی (ڕەشەمەلۆژییەی پارادایم) کە لە بری ڕووناککردنەوەی مێشک، پێگەی خۆیان و دەروێشیی و وابەستەبوونیان بە خیانەتی سەرکردەیەک پیشان دەدەن، کە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردەوە نەماوە. ئۆجەلان هەرچنێکی لە ژیاندا مابێت بۆ خزمەتی تورک تەرخانی کردووە، بۆیە بەلایەوە گرنگ نییە مێژوو چی لەسەر دەنووسێت، وەکو حەسەن خەیری دەیخاتە نێو لاپەڕەکانەوە و بە خائین لە قەڵەمی بدات، یان هەر شتێکی تر، باکی پێ نییە، چونکە ئەو ئیستا خۆی بە کورد نازانێت. ئەو کتێبانەی کە شوێنکەوتووەکانی دەیخوێننەوە، وەک هێلکەیەکی پیسەیە، کە مێشک و هزری کوردیی پێ پیس دەکات، جگە لە داگیرکەر، قازانج و کەڵکێکی بۆ کورد تێدا نییە.
کاتێک ئەو نووسین و بۆچوونانەی ئۆجەلان دەخوێنینەوە، دەزانین تورک و داگیرکەرانی کوردستان لە ڕێگای ئەو کتێبانەوە چ کاریگەرییەکیان کردۆتە سەر لایەنگرانی پەکەکە، بەبێ ئەوەی بە خۆیان بزانن، تیورییەکانی ئۆجەلان و پارادایمەکەی بۆتە رەشمە و چاوی هەموویانی بەرەو ئاراستەکی خراپ بردووە، تا لە کوردبوون دووریان بخەنەوە، بەبێ ئەوەی بە خۆیان بزانن! دەنا کێ هەیە لەوە نەگات کە ئەنتگراسیۆنی دیموکراتی وەک ئاوا ناوی دەهێنن، مانای توانەوە و نەمانی کورد نەبێت؟! کەچی بە شانازییەوە باس لە دیموکراسی دەکەن لەناو وڵاتێکی فاشست و ڕاسیستی وەک تورکیا، بە ئێمەش دەڵێن: ئێوە لێی تێنەگەیشتوون!
لە نێوان ناسیۆنالیزمی سەرەتایی و عەقڵانیەتی دەوڵەتداری دیسان دەڵێن، گوایە ئێمە لە چوارچێوەی (میللیگەرایی سەرەتایی) دەرباز نەبووین. ئەمە لە کاتێکدا، کە داواکردنی مافی نەتەوەیەک تەنها لە ناو دەوڵەتێکی سەربەخۆدا دروست دەبێت، هەر پاساو و ناوێکی دیکەیە هەیە، ئەوانە دەیهێننەوە، لەبەر ئەوەی خۆیان مێشکیان شۆردراوەتەوە. دروستکردنی دامەزراوەی یاسایی، لەگەڵ هەبوونی قەوارەیەک کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بتپارێزێت، ناسیۆنالیزمی سەرەتایی نییە، بەڵکو لوتکەی مۆدێرنیتە و عەقڵانیەتی سیاسییە! ئەوەی سەرەتایی و کلاسیکییە، ئەوەیە، کە نەتەوەیەک واز لە خەونی سەربەخۆیی بهێنێت و خۆی هەڵبخەڵەتێنێت بە مافی فەرهەنگی و خۆبەڕێوەبەریی بێ سەروەریی ئۆتۆنۆمیی، لەمەشەوە ئۆجەلان گەنجەکان دەکاتە قوربانی بۆ بەدیموکراتیکردنی وڵاتی داگیرکەر. بۆیە جێی خۆیەتی کە ئێمە بڵێین ئەمە نەک فریودانی نەتەوەیەکە، بەڵکو گەورەترین خیانەتە، کە ئەوان و ڕێبەرەکەیان بەرامبەر بە کورد دەیکەن.
بە زمانی خۆیان دەڵێن کە ئۆجەلان هەر لە ساڵی 1993ــەوە وازی لە دەوڵەت و رزگاری کوردستان هێناوە
داخوازییەکانی ئۆجەلان تەنها بۆ بە فیدراڵییە، واتە پێش ئەوەی زیندانی بکرێت ئەو داواکارییەی هەبووە، ئەمەش گەورەترین دانپێدانانە کە بە دەستی خۆیان ئەو خیانەتە تۆمار دەکەن و شانازیی پێوە دەکەن. نەک تەنها ئەمە بەڵکو ئیستا وازیشیان لەمەش هێناوە باسی ئەسیمبڵە و ئینتگراسیۆن دەکەن، واتە خۆگونجاندن و تواندنەوە لەناو کۆمەڵگای تورکیدا، بە واتای بوون بە تورک و نەمانی کورد، شەرمیش ناکەن و شانازیی پیوە دەکەن. ئەگەر سەرکردەیەک هەر لە ساڵی 1993 ــەوە باوەڕی بە دەوڵەتی سەربەخۆ نەمابێت، ئەی بۆچی لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە هەزاران گەنجی کوردتان ناردۆتە سەر چیاکان و بۆ ناو شارەکان بۆ ئەوەی بکوژرێن؟
ئەگەر ئامانجەکەتان هەر لە سەرەتاوە تەنها فیدراڵی و پێکەوەژیان بوو، بۆچی خەباتی دیپلۆماسی و مەدەنیتان ڕانەگەیاند و چەکتان دانەنا! بۆچی هێشتتانەوە بۆ ئەمڕۆ؟ ئایا ئەمە بەفیڕۆدانی خوێنی هەزاران گەنج نەبوو بۆ ئامانجێک، کە دەتانزانی ئۆجەلان پێشتر وازی لێ هێناوە؟
ئەگەر ئامانجەکەتان هەر لە سەرەتاوە تەنها فیدراڵی و پێکەوەژیان بوو، بۆچی خەباتی دیپلۆماسی و مەدەنیتان ڕانەگەیاند و چەکتان دانەنا! بۆچی هێشتتانەوە بۆ ئەمڕۆ؟ ئایا ئەمە بەفیڕۆدانی خوێنی هەزاران گەنج نەبوو بۆ ئامانجێک، کە دەتانزانی ئۆجەلان پێشتر وازی لێ هێناوە؟
پاساوی بێهێزی کورد لە ئاست ڕووخانی دەوڵەتی داگیرکەران
دەڵێن پەکەکە گەیشتە ئەو بڕوایەی، کە ناتوانێت تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق بڕوخێنێت، بۆیە وازی هێناوە. لە وەڵامدا دەڵێین: زۆر باشە، گەر دەزانن ناتوانن لە ڕووی سەربازییەوە ئەو دەوڵەتانە بڕوخێنن، ئیتر بۆچی تا ئێستا سوورن لەسەر هێشتنەوەی هێزی چەکداری لە شاخ، ئەوەتا لە دوایین قسەی قەرەیلان، کە پێش چەند هەفتەیەک کردی دەڵێت: ئێمە چەکمان دانەناوە! بەڵێ.... ئێوە سەرتان لێشێواوە، خۆشتان نازانن چی دەڵێن و چی دەکەن، تەنها ئاواتێک کە هەتانە ئەوەیە ئۆجەلان ئازاد بکرێت و تورکیا لێتان خۆش بێت، ئەگەر ئەمە وا نییە ئیتر ئەم قسە و بیرکردنەوە دوو فاقەییە مانای چی دەگەیەنێت!؟ کاتێکیش بۆ ئەمانە پاساو دەهێننەوە، ئێمە پێتان دەڵێین، کە خەباتی چەکداری کاتێک پاساوی هەیە ئەگەر ئامانجەکەی ڕزگاریی خاک بێت و سوپایەکی نیشتمانیت هەبێت، بەڵام کاتێک ئامانجەکەت بوو بە دیموکراتیکردنی تورکیا، ئیتر خەباتی چەکداری دەبێتە شەڕێک بۆ قڕکردنی نەتەوەکەت، کە تەنها ماشینی سەربازیی فاشیزم بەهێزتر دەکات و کورد لەناو دەبات.
پارادۆکسی چاوەڕوانی لە سیستەمی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پارادۆکسی گلەییکردن لە ئەمریکا و ئەوروپا!
ئەمەش قسەی خۆتانە، کە گوایە ئەمریکا و ئەوروپا سیستەمی سەرمایەدارین و حەزیان بە چارەسەر نییە و فشاری ئابووری ناخەنە سەر تورکیا. لەمەشدا شوێنکەوتووان و هەوادارەکانی پەکەکە، زۆر بە هەڵە و بە لنگەوقوچی لە سیاسەت گەیشتوون! چونکە سیاسەتی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەڕێوە دەچێت، نەک بە خێر و بەزەیی پێداهاتنەوە. کاتێک پارادایمێکی ئایدۆلۆژی و ڕێبەرەکەیان بەردەوام جنێو بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەدات و دەڵێت ئیسڕائیل دوژمنی ئـێمەیە، ئیتر چاوەڕێی چ کاردانەوەیەک دەکەن!؟ ئۆجەلان کە خۆی وەک دوژمنی ئەو سیستەمە دەناسێنێت، چۆن چاوەڕێ دەکەن هەمان ئەو سیستەمە سەرمایەدارییە بێت یارمەتیتان بدات و تورکیای ئەندامی ناتۆت بۆ سزابدات بۆ ئەوەی ئێوە ڕزگار بکات؟ ئەمە نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتنێکی تەواوە لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان، کە ئێوە هیچ لێی تێنەگەیشتوون. خوێنڕشتن لە پێناو چییدا؟
بۆ ئەمەش لە کۆتاییدا ئێوە لە ئێمە دەپرسن: دەتانەوێت تا چەند ساڵی تر بۆ دەوڵەتی کوردستان خوێن بڕێژرێت، کە کورد پێشی نەگات؟ لێرەدا ئێمەش ئەو پرسیارە لە ئیوە دەکەین: باشە ئێستا ئێوە کە وازتان لە خەونی دەوڵەت هێناوە و داوای پێکەوەژیان دەکەن، تورکیش کە لە مەبەستتان گەیشتووە و مەترسییەکانتان لەسەریان هەڵگرتووە، بەڵام ئایا تورکیا کوشتن و هێرشەکانی وەستاندووە؟ ئایا ڕۆژانە گەنجی کورد بە درۆن ناکرێتە ئامانج؟ کاتێک تورکیا وازی لە هێرشەکانی نەهێناوە، ئایا ئەو قوربانییدان و خوێنڕشتنە، ئەگەر لە پێناو دروستکردنی دەوڵەت، سەروەریی یاسایی، و قەوارەیەکی سەربەخۆدا بێت کە نەوەکانی داهاتوو تێیدا پارێزراو بن و ئێوە خۆتانی لێدەدزنەوە، ئەگەر ئەمە خیانەت نەبێت،، ئەی پێناسەی خیانەت چییە؟ ئێوە بەبێ هیچ سەروەرییەک خوێنی گەنجی کورد زۆر بە هەرزان دەفرۆشن، تەنها بۆ ئەوەی داگیرکەر قایل بکەن تا وەک هاوڵاتییەکی پلە نزم وەرتان بگرێت و ئۆجەلانیشیان بۆ ئازاد بکات، کە ئازادی ئۆجەلان بەلاتانەوە لە ئازادی کورد گرنگترە.
لە کۆتاییدا خەیاڵ خاوی ئەوەیە، کەوا بزانن بە دەستبەرداربوون لە مافە نەتەوەییەکان، ئیتر فاشیزمی تورکی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، لە کاتێکدا مێژوو سەلماندوویەتی: تەنها هێز و دامەزراوەی دەوڵەتمەدارییە، دەتوانێت سەروەری نەتەوەیەک بپارێزێت.
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم پاساوانە بهێننەوە، چونکە هەم ئامانجەکانتان و هەم رووی راستەقینەی ئیوە بەتەواوی دەرکەوتوون، کە هیچ جیاوازییەکتان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و تالەبانیدا نییە.
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم پاساوانە بهێننەوە، چونکە هەم ئامانجەکانتان و هەم رووی راستەقینەی ئیوە بەتەواوی دەرکەوتوون، کە هیچ جیاوازییەکتان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و تالەبانیدا نییە.
1- ئەم نووسینە وەکو وەڵامێک ئامادەم کردبوو کە بەڕێزێک لە فەیسبوک کۆمێنتێکی دوور و درێژی بۆ نووسیبووم، منیش بەباشمزانی بەم شێوەیە وەڵامیان بدەمەوە.
2-رەشمەلۆژی: زاراوەیەکی سیاسیی نوێیە (کە وەک داهێنانێکی فیکری بۆ فەرهەنگی سیاسیی کوردی بەکارم هێناوە)، مەبەست لێی پێناسەکردنی ئەو جۆرە کەسانەیە کە تووشی (کوێربوونی ئایدۆلۆژی) بوون. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کەسی ڕەشمەلۆژیک ئەمانەن:
دەروێشایەتیی سیاسی: لەدەستدانی توانای بیرکردنەوەی سەربەخۆ و بەدواکەوتنی کوێرانەی ئایدۆلۆژیایەک یان کەسێک، بەبێ بوونی هیچ فلتەرێکی عەقڵی.داخرانی بیرکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی عەقڵی خوود: لەلای ئەم کەسانە، تەنها ئەو بیروباوەڕەی خۆیان ڕاستە و لە دەرەوەی بتە سیاسییەکەیان هیچ حەقیقەتێکی تر بوونی نییە، یان نایبینن.
نکوڵیی و پاساوهێنانەوە: کاتێک ڕاستییەکان بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرەوە دەخەیتە بەردەمیان، نەک هەر باوەڕی پێ ناکەن، بەڵکو بەدوای پاساوی سەیروسەمەرەدا دەگەڕێن بۆ داپۆشینی هەڵەکان.
پەلاماردانی ڕەخنەگران: چونکە توانای وەڵامدانەوەی لۆژیکییان نییە، ڕاستەوخۆ پەنا دەبنە بەر هێرشی کەسی، بوختان دروستکردن، و پەلاماردانی هەر کەسێک کە ڕەخنە لە پیرۆزییەکانیان بگرێت.
3- پاش ئەوەی بەرگی گۆڤارێکی تورکییم وەک بەڵگە دانابوو، تێیدا ئۆجەلان لە جاوپێکەوتنێکدا دەفەرموێت: من خۆشەویستیی و عیشقم بۆ کوردبوونی خۆم نییە، لەچەند لاوە هەودارەکانی کەوتنە پاساوهێنانەوە وپەلاماردان و بەبیانووی ئەوەی کە ئەمە راگەیاندراوی میتە و جێگای بڕوا نییە.
4- ئەو چاوپێکەوتنە یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕووداوە مێژووییەکان. کە ڕۆژنامەنووس(دۆغو پەرینچەک - Doğu Perinçek ) لە ساڵی 1989 چووە بۆ دۆڵی بیقاع لە لوبنان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئۆجەلان کردووە. ڤیدیۆ و وێنەکانی ئەم چاوپێکەوتنە (تەنانەت ئەو وێنە بەناوبانگەی کە پەرینچەک گوڵ دەدات بە ئۆجەلان) لە ئەرشیفی میدیاییدا پارێزراون. گۆڤاری (2000'e Doğru) لەو کاتەدا گۆڤارێکی چەپڕەو بوو نەک گۆڤاری فەرمیی دەوڵەتی تورک، پەکەکەش وەکو پارتێکی چەپ خۆی ناساندبوو، بۆیە ئەو رۆژنامەنووسە تورکە چەپە توانی بچێتە ناو کەمپی پەکەکە و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات. ڕەتکردنەوەی بەڵگەیەکی ئەرشیفکراو تەنها لەبەر ئەوەی بە زمانی تورکی چاپ کراوە، ئەمەش خۆدزینەوەیە لە ڕاستییەکان.
5- بۆ وەڵامدانە و قسەی هەوادار و شوێنکەوتووەکانی ئۆجەلان، ئایا ئەو قسەیە لەگەڵ قسە و بۆچوونەکانیدا یەک دەگرێتەوە، کە دەڵیت (من عیشقم بۆ کوردبوون نییە) ئایا ئەمە پێچەوانەی بیروباوەڕێتی؟ وەلامیش نەخێر، سەد لە سەد لەگەڵیدا یەکدەگرێتەوە! ئۆجەلان لەو کاتەدا وەک سەرکردەیەکی (مارکسیست - لێنینست و ئینتەرناسیۆنالیست) قسەی دەکرد، کە لە فەلسەفەی کۆمۆنیستیدا ناسیۆنالیزم و نەتەوەپەرستی بە (نەخۆشیی بۆرجوازی) دادەنرێت. دواتریش کە بیروباوەڕەکەی گۆڕی، باوەڕی بە (نەتەوەی دیموکراتی و برایەتیی گەلان) هێنا، ئیتر بەتەواوی دژی شوناسی نەتەوەیی وەستایەوە. کەواتە، کاتێک دەڵێت (من عیشقم بۆ کوردبوون نییە)، ئەوە تەنها گوزارشت لە ئایدۆلۆژیا چەپڕەویی و ئینتەرناسیۆنالیستەکەی خۆی کردووە، تورکەکان درۆیان بەدەمەوە نەکردووە، بەڵکو خودی پڕۆژەکەی ئۆجەلان ئەوە دەخوازێت! ئەوە هەوادار و ئەندامانی پەکەکەیە، کە دەیانەوێت بە زۆر ئۆجەلان ببەستینەوە، کە عیشقی نەتەوەییەوە.
6- ئەو سەرچاوانەی کە قسەکانی ئۆجەلان پشڕاست دەکاتەوە لەم لینکەی خوارەوەدایە:
5- بۆ وەڵامدانە و قسەی هەوادار و شوێنکەوتووەکانی ئۆجەلان، ئایا ئەو قسەیە لەگەڵ قسە و بۆچوونەکانیدا یەک دەگرێتەوە، کە دەڵیت (من عیشقم بۆ کوردبوون نییە) ئایا ئەمە پێچەوانەی بیروباوەڕێتی؟ وەلامیش نەخێر، سەد لە سەد لەگەڵیدا یەکدەگرێتەوە! ئۆجەلان لەو کاتەدا وەک سەرکردەیەکی (مارکسیست - لێنینست و ئینتەرناسیۆنالیست) قسەی دەکرد، کە لە فەلسەفەی کۆمۆنیستیدا ناسیۆنالیزم و نەتەوەپەرستی بە (نەخۆشیی بۆرجوازی) دادەنرێت. دواتریش کە بیروباوەڕەکەی گۆڕی، باوەڕی بە (نەتەوەی دیموکراتی و برایەتیی گەلان) هێنا، ئیتر بەتەواوی دژی شوناسی نەتەوەیی وەستایەوە. کەواتە، کاتێک دەڵێت (من عیشقم بۆ کوردبوون نییە)، ئەوە تەنها گوزارشت لە ئایدۆلۆژیا چەپڕەویی و ئینتەرناسیۆنالیستەکەی خۆی کردووە، تورکەکان درۆیان بەدەمەوە نەکردووە، بەڵکو خودی پڕۆژەکەی ئۆجەلان ئەوە دەخوازێت! ئەوە هەوادار و ئەندامانی پەکەکەیە، کە دەیانەوێت بە زۆر ئۆجەلان ببەستینەوە، کە عیشقی نەتەوەییەوە.
6- ئەو سەرچاوانەی کە قسەکانی ئۆجەلان پشڕاست دەکاتەوە لەم لینکەی خوارەوەدایە:
7- ئەو رۆژنامەنووسە جەپەی تورک، کە ناویمان لەسەرەوە هێناوە، تەواوی دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان کردووە بە کتێبێک و هەموو قسەکانی ئۆجەلانی تێدا تۆمارکراوە، لەوە زیاتری وتووە کە ئێمە لێرەدا باسمان کردووە، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان



















