دوای پارتی و ئیسلامیەکان ئینجا نۆرەی ئاپۆچییەکانە
13/03/2026, 14:47 (GMT+1)

لە ڕابوردوودا دەمگووت مەسعود کەسێکی خێلەکیە و کەلە ڕەقە، لەگەڵ ئەقڵی خێڵەکیی و نەخوێندەواردا ناتوانین قسە بکەین، هەرچۆپنێك بێت پەکەکە کەسانی خوێندەوارن و دەتوانین گفتوگۆ بکەین، بەڵام وەها دیارە کە ئەوانیش خاوەنی هەمان ئەقڵی خێڵەکین و سەرۆکی پیرۆز بە وێنای پێغەمبەرێك دەپەرستن، هەر کەسێکیش ڕەخنەیان لێ بگرێت دوژمنە.
من هێندە ڕەخەم لە پارتی گرتووە، ڕەخنەکانیشم هێندە ڕاستەوخۆ و زبر بوون کە هەنێ جار خانەوادەکەم داوایان لێ دەکردم بیسڕمەوە. بە جۆرێک ڕەخنەکانم رەق بوون کە برادەرێکم لە کەنەداوە مەسجێکی بۆ ناردم و گووتی بابەتەکەی تۆیان بۆ ناردم نەموێرا بیخوێنمەوە؛ چۆن پارتی گەنجێکیان لەگەڕەکی پازدەی پاریس بە تەور کووشتووە و بە شێوازی ساتیریکیش باسی بنەماڵەکەیانم کردووە و ......تاد.
بۆ ئیسلامییەکانیش بەهەمان شێوە درێغیم نەکردووە وسەدەها جنێو و هەڕەشەم بۆ هاتووە، یان بە مەسنجەرکەسانێک خۆیان لێ دەکردم بە کچ و فیلمی (قو...) کوردیان بۆ دەناردم هەتاوەک منیش خۆم ڕووتبکەوەمەوە و ئابڕوم ببەن.
کاتێکیش دەچمە سەر هەنێ پەیج کە بە پارەی نەوتی دزراو هێرش دەکەنە سەر ئاپۆ و پەکەکە من بەگژیاندا دەچمەوە چونکا ئەوانە لایەنگری پارتێکن و بەکرێگیراون بۆیان نییە ڕەخنە بگرن، یان کەسێکی وەک فاروق ڕەفیق کاتێک ڕەخنە لە پەکەکە و یەکێتی نیشتمانی دەگرێت و ئالیک بۆ ئەسپەکانی نارین ڕۆ دەکات. ئەوان بۆیان نییە ڕەخنەبگرن بەڵام من بۆم هەیە چونکا من لەبەرەیەک نیم و بۆ لایەنێک بە مەبەسی پارە ڕەخنە ناگرم.
وەک چۆن بنەماڵەیەکی خێڵەکیی خۆیان ناوناوە پارتی دیموکراتی کوردستان و فڕیان بەسەر دیموکراسیەوە نیە، ئاپۆ و پەکەکەش باسی کۆمەڵگەی دیموکراسی مەدەنیمان بۆ دەکەن و بەڵام نازانن کە یەکەم بنەمای دیموکراسی ئازادی ڕادەربڕینە.
خۆ دەمتوانی ڤیدیۆی ئاپۆ بڵاوبکەمەوە چۆن لەگەڵ کاربەدەستانی میتا دەدوێت و دەڵێت؛ من چۆن لە ڕابووردودا خزمەتی ئێرانم دەکرد و پاشان سوریا ئەوا ئێستاکەش دەتوانم خزمەت بە تورکیا بکەم دژی کوردان.
بەڵام بڵاوی ناکەمەوە.
جا تکایە ئەندامان و هەوادارانی پەکەکە و ئاپۆ هەمان ئەقڵیەتی پارتی و ئیسلامیەکان دووبارە مەکەنەوە. دەبێت تێبگەن کە کەسانێک هەن لایەنگری هیچ پارتێک نین و بەمەبەسی دڵسۆزی بۆ نیشتمان و بەئاگاهاتنەوەی کۆمەڵگە ڕەخنە دەگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


















