پرۆسەی ئاشتی و چارەنوسی لەنێوان هەقیقەت و گومان
26/05/2026, 23:46 (GMT+1)

پرۆسەی ئاواکردنی کۆماری سێیەمی تورکیا
پرۆسەی چارەسەریی، لە نێوان تەڤگەری ئازادی و دەوڵەتی تورکیا ماوەی ساڵێک و سێ مانگ زیاترە بەفەرمی دەستی پێکردووە، گومان و دڵەڕاوکێی زۆری دورستکردووە لەناو چین وتوێژە جیاجیاکانی گەلی کورد و هەرەوەها لەناو گەلانی تورکیا.
بۆ ئەوەی ئەو گومانە بڕەوێتەوە، لەچیاکانی کوردستان، چەند کادیرێکی پێشکەوتووی تەڤگەری ئاپۆچی ئاگادار لەگەڵ کۆمەڵێک رووناکبیر و نوسەر ورۆژنامەوان کۆبونەوە، ئەم بابەتانە باسی لێوەکرا:
یەکەم- ڕێبەر ئاپۆمان لە ژێر هیچ کاریگەرییەکدا نییە!
- نە میت و نە دەوڵەتی تورک ناتوانن بە قەدەر نووکە دەرزییەکیش کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ڕێبەرایەتیمان دابنێن.
- ئێمە خوێندکاری خوێندنگەی ڕێبەر ئاپۆین، شارەزای بیر و ڕامانەکانی ئەوین.
- بۆیە بێ هیچ گومانێک دەزانین، هەرچی لە ئیمراڵی دەگاتە دەستمان، نەخشەڕێگا، پڕۆژە یان وتاری خۆیەتی.
دووەم: ڕوونکردنەوەی دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا گەیشتۆتە کوێ؟، تا نیگەرانیی خەڵکە بەپەرۆشەکەمان بڕەوێنینەوە و وەڵامێکیش بێت بۆ ئەو چەواشەکارییەی کە بەشێک لە میدیای باشوور سەبارەت بەم پرۆسەیە بڵاویدەکەنەوە.
سێیەم: پرۆسەی ئاشتی لە دیدی ڕێبەر ئاپۆوە:
- ئەم پرۆسەیەی تورکیا بە "نەهێشتنی تیرۆر" ناوی دەبات، ڕێبەر ئاپۆ بە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ناوی دەبات.
- لەم پێناوەشدا، مانفێستۆیەکی گشتگیر ئامادە دەکرێت و کاری جددی لەسەر دەکرێت. وەک دۆکۆمێنتێکی گرنگی ئەو پرۆسەیە.
چوارەم: مانفێستۆکە چۆن ئامادەکراوە؟
- لەلایەن دە کەسەوە کاری لەسەر کراوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ تەنها ئەم کارەی نەکردووە.
- بڕیار لەسەر نەخشەڕێگا یان مانفێستۆکە، لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ و شەش هەڤاڵی
زیندانیکراو لەگەڵیدا، و سێ ژنە هەڤاڵ لە دەرەوەی زیندان، دراوە، کە بە
هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی تورکیا چوونەتە ئیمراڵی.
- قەندیل و هەڤاڵانمان لە ئەوروپاش بەشدار بوون لە ڕاگۆڕینەوە لەسەر پڕۆژەکە و تەنانەت داڕشتنی مانفێستۆکە.
- پاش داڕشتنی، مانفێستۆکە بۆ قەندیل و ئەوروپا نێردراوەتەوە و بۆ جاری دووەم ڕای خۆیان لەسەری گەیاندووەتە ئیمراڵی.
- بەمنزیکانە مانفێستۆکە بە زمانی کوردی (سۆرانی)، تورکی، ئینگلیزی و زمانەکانی تر دەخرێتە بەردەست.
پێنجەم: داهاتووی تەڤگەر لە مانفێستۆکەدا:
- پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا بە چوار هێزی سیاسی کارەکانی بەڕێوە دەبات و تورکیاش ئەمەی پەسەند کردووە.
- ناوی پەکەکە دەگۆڕدرێت بۆ "یەکێتیی کۆمۆنەکانی دیموکراتی کوردستان".
- وەک کەجەکە، چەترێک بۆ هێزە سیاسییەکان دروست دەکرێت.
- پەکەکە وەک هێزێکی کوردستانی دەمێنێتەوە، وەک هێزێکی سیاسی بۆ نزیکبوونەوە و هەماهەنگی و کارکردن لە بەشەکانی تری کوردستان.
- هێزێکی ئینتەرناشناڵیش ڕێکدەخات بۆ ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسانەی کە لایەنگر و هاوسۆزی فەلسەفە و بیری ڕێبەر ئاپۆن، چونکە ئێستا بەدەیان هەزار کەس و هێزی سیاسی بڕوایان بە تیۆری و فەلسەفەی ئاپۆ هەیە.
شەشەم: گرنگیی دایەلۆگ و کۆمەڵگەی دیموکراتیک:
- پرۆسەی ئاشتی پەیوەندی بە دایەلۆگەوە هەیە لەگەڵ تورکیا، بۆ ئەوەی ژینگەی توندوتیژی و شەڕ بگۆڕدرێت بۆ دۆخێکی نوێ.
- لەو دۆخەدا، ماف و پێگەی کورد لە تورکیا دەخرێتە چوارچێوەی دەستووری و یاسایی و دانی پێدا دەنرێت.
- ئەمڕۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک باشترین بژاردەیە و جێبەجێکردنی دەکەوێتە ئەستۆی پەکەکە، و تورکیاش لەگەڵ پەکەکە لەسەر ئەم پڕۆژەیە ڕێککەوتوون.
- ناوەڕۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بریتییە لە:
- ڕێکخستنی ئیداری ناوچە کوردییەکان، خۆبەڕێوەبەری.
- بەرپرسبوون و بەڕێوەبردنی کاروباری ئابووری.
- خوێندن و زمان بە زمانی کوردی.
- مافی ڕۆشنبیری و کلتووری.
- ئەمانەی سەرەوە گرنگترین خاڵبوون کە لە دیدارەکە ئەنجامدرا.
لێرە ناوەڕۆکی ئەم دیدارە گرنگەم خستەڕوو بۆ ئەوەی بەشێک لە دڵەڕاوکێ و گومانەکان بڕەوێتەوە.
پەکەکە وەک تەڤگەرێکی پێشەنگ لایەنی سەرەکی بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا پێکدەهێنێت و وەک چیای قەندیل بۆ داکۆکی لە مافەکانی نەتەوەی کورد لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن بەرامبەر تورکیا رۆڵ دەگێڕێت.
ئەم تەڤگەرە بە گروپێکی چەند کەسە و بەرستەیەک دەستیپێکرد(کوردستان داگیرکراوە) بەرامبەر ناتۆ، ئێستاش بێ پاشەکشە بۆ یەک ملیم لە داواکانی لە ئازادی و سەربەخۆیی، لەتێکۆشان بەردەوامە.
تێبینی کوردستانپۆست:
ئەم نووسینە لە واڵی کاک نیاز حامیدەوە وەرمانگرتووە، بە پیویستمانزانی لێرەدا وەکو بەڵگە و مانەوەی لە ئەرشیفدا پارێزگاری لیوە بکەین و بڵاوی بکەینەوە.
ئەم نووسینە لە واڵی کاک نیاز حامیدەوە وەرمانگرتووە، بە پیویستمانزانی لێرەدا وەکو بەڵگە و مانەوەی لە ئەرشیفدا پارێزگاری لیوە بکەین و بڵاوی بکەینەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان




















