نه کوردن و نه کوردستانین
15/04/2009, 12:00 (GMT+1)

هێرۆ و شانازی دڵ پڕله‌قین
بێشه‌رمه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌مین
ناتوانن وا بکه‌ن، که ببه‌زین
هه‌ر کوردین و هه‌ر کورد ئه‌بین
له ڕۆژانی شاخ و سه‌ختیدا
تۆ له له‌نده‌ن، خۆت با ده‌دا
له‌گه‌ڵ باوکی سهرکزتا!
که جاسووسی کرده باو له ناو کوردا
میلله‌تیش وا باجی کوردایه‌تی ده‌دا
هه‌ر کوردین و هه‌ر کورد ئه‌بین
نه مه‌لایی نه جه‌لالیم
نه کاکه‌یی و نه مامهییم
نه‌ك هه‌ر من، عاله‌م ده‌ڵێ
تۆ نه کوردیت، نه کوردستانیت
لێ ئێمه هه‌ر کوردین و کوردیش ئه‌بین
کوردپه‌روه‌ران ڕۆحی منن
دوو بنه‌ماڵه‌که‌ش دوژمنن
بۆ دوژمنان خزمه‌تکارن
بۆ کوردیش زۆر ناله‌بارن
هه‌ر کوردین و هه‌ر کورد ئه‌بین
ئه‌ی دڵسۆزان ده‌سا وه‌رن
دژی ئه‌مانه زوو ڕاپه‌ڕن
ئه‌وانه‌ی وا دز و چه‌ته‌ن
نه له ئێمه‌ن، نه ڕابه‌رن
هه‌ر کوردین و هه‌ر کورد ئه‌بین
بینیمان زۆردار ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستدا
به‌نیازی خوا ئێوه‌ش له‌م زووانه‌دا
هاکا ته‌خت و تاراجتان ڕوخا
کوردیش به سه‌رفرازی ده‌گا
هه‌ر کوردین و هه‌ر کورد ئه‌بین
سه‌رنج: کوردستانپۆست به‌و هۆنراوه‌یه‌دا چووه‌وه ده‌ستکارییه‌کی کرد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


