بڕیکی زۆر لە بودجەی پەرلەمانی کوردستان، ئەرسەلان بایز بۆ خۆی دەبات
18/01/2014, 12:00 (GMT+1)

په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌ی ساڵانه‌ی له‌نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ ملیار دیناره، واتا هه‌رساڵه‌ی جۆرێكه، كه‌مترینی ٦٠ و زۆرترینی ٧٠ ملیار دینارە، ئەو پاره‌یه كه‌س نازانێ چۆن خه‌رج ده‌كرێ و چی به‌سه‌ردێ
به‌نمونه كه‌س نازانێ دوای ٢٢ ساڵ، په‌رله‌مان چه‌ند سه‌یاره‌ی هه‌یه ؟ چه‌ند كارمه‌ند و راوێژكاری هه‌یه ؟ ساڵانه بودجه‌كه به‌كوێ ده‌گات و چۆن خه‌رج ده‌كرێ؟
به‌رده‌وام سه‌رۆكی په‌رله‌مان، کە ئیستا ئەرسەلان بایزە به‌شێكی زۆری بۆ خۆی ده‌بات . ئەو پارەیەی کە دەیدات بە کارمەند و راوێژكار و خەرجی سەیارە، هەمووی ناکاتە ٣٠ ملیار دینار، وەک وتم كه‌س نازانێ ئه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه چه‌نده، چونکە لەبەر دەستی ئەرسەلان بایزدایە و کەسیش بۆی نییە لێپرسینەوەی لەسەر بکات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ر لە قۆناغی یەکەمەوە کە پارەی بودجەکەی بۆ دەچێت، یەکسەر به‌ئاره‌زوی خۆی لێیدهبات و هیچ ئه‌وراق و وه‌سڵێک نییه، به‌لكو به‌میزاج به شێیكی لێدهداته دەوروبەری خۆی، ئەویش بەناوی جیاواز و بیانووی جیاوازەوە، لەملاشەوە کاک ئەرسەلان بایز ئه‌وانی تر بۆ خۆی ده‌خوات.
کاتی خۆی كه‌مال كه‌ركوكی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو، کە رۆیشت و کورسییەکەی بۆ ئەرسەلان جێهێشت هەرچی پارەی پەرلەمان هەبوو بە قەرز دای بە کارمەندەکانی پەرلەمان ئەوانەی کە سەر بە پارتیی بوون، کەمترینیان شەش ملیۆن بۆ دە ملیۆن دینار بوو.
ئیستا ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مان تالانی و دزی دەکات، نیوه‌ی زیاتری له‌و بودجه‌یه‌ی كه‌وتۆته به‌رده‌ستی به هۆكاری جیا جیا دەیخوات، ته‌نانه‌ت له‌ناو یه‌كێتیش داوای لێكراوه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه بدات، بەڵام گوێی خۆی لێ کەڕکردووە، چونکە قسه‌ی بڕواپێكهری پێ نه‌بووه. من دەڵێم ئه‌گه‌ر دەڵێن قسه‌كه‌ی ئێمه راست نییه، با په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بفه‌رمون بودجه‌ی سالانه‌ی خۆیان ئاشکرای بکات و بزانین چه‌ند كارمه‌ند و راوێژكار و ئۆتۆمۆبیلیان هه‌یه دیاری بکەن. تەنانەت من داوا دەکەم، با ئەرسەلان بایز بۆ خۆی بفەرموێت راپۆرتی ساڵانه‌ی بودجه‌ی پەرلەمان ئاشکرا بکات.
ئەوەی لێرەدا بۆتە نوکتە، ئەوەیە له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ولاوه كه‌سی تر نازانێ پاره‌كه چۆن ده‌دزرێت، كه‌چی جار جارە په‌رله‌مان دێت و له حكومه‌ت و وه‌زیرەکان ده‌پرسێته‌وه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

