زۆنگاوه بۆگه‌نه‌کانی ی.ن.ك و پ.د.ك
08/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وێ پارچه‌یه‌که له جه‌رگمان
یان شێرپه‌نجه‌یه‌کی کوشنده؟
پێی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو و
ده‌ستی نووسینه‌وه‌ی ڕابردووه‌کان
ئه‌بڕێته‌وه
که‌للـه سه‌ره زله‌کان تیایدا
له 3 به‌ش پێکدێن
به‌شی پێشه‌وه: زهکهریانی تیا ڕواوه
ده‌ڵاڵ و واده درۆینه‌کانی سۆزانییه‌کان
داگیریانکردووه
پڕه له خوێن و شه‌هوه‌ت و ڕشانه‌وه..
به‌شی ناوه‌ڕاست:
نه‌خشه نهێنیه‌کانی غه‌درو خیانه‌ت
ئیغتیالات و ده‌مانچه‌ی کاتیم و
خه‌نجه‌ره ژه‌هراوییه‌کانی
پشت هاوڕێکانی خه‌بات
به‌شی دواوه‌ی سه‌ریشیان
دۆلار‌و نه‌وت وبازرگانی و
هه‌موو غه‌ریزه شه‌ڕه‌نگێزه‌کانی تری
تیا ڕواوه
ئه‌مه‌یه ڕه‌وشی ژیان له کوردستان
ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می
کیمیاویی و ئه‌نفال و خوێنی شه‌هیدان
ئمانهشن ده‌مڕاستی
ستهملێکروان
ئه‌وه‌ی به زمانی
درۆ و سیخوڕیی نه‌هۆنێته‌وه
ئه‌بێت له‌و زۆنگاوه بۆگه‌نه‌دا ڕهوکات
تا هه‌تایه به نامۆیی سه‌ربنێته‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


