ئه‌مجاره‌ش پیس دۆڕانی.... جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی
19/09/2010, 12:00 (GMT+1)

من وه‌کو کۆنه ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس حه‌ز ده‌که‌م رووداوێکتان بۆ بگێڕمه‌وه، ده‌قا و ده‌ق به‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا ده‌سه‌پێت، واته له‌یه‌کچوون هه‌یه:
له سلێمانی دوو گه‌ڕه‌ک هه‌یه، که سنووره‌کانیان به‌یه‌که‌وه نووساوه. (گه‌ڕه‌کی شێخ محیه‌دین) و (گه‌ڕه‌کی ئابڵاخ). دیاره هه‌ر گه‌ره‌که به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کی پۆلیسی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر تاوانێک، یان هاوڵاتیی و دانیشتوانه‌که‌ی کارێکیان هه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و پۆلیسخانه‌یه ده‌که‌ن، که سه‌ر به سنووری ئیداره‌ی خۆیه‌تی، هیچ کام له‌و بنکه‌ی پۆلیسخانهیهش داوای یه‌کێک وه‌رناگرێت، ئه‌گه‌ر بزانێت له سنووری ئیداریی و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆیدا نییه.
وه‌ک له بیرم مابێت له نێوان ساڵه‌کانی 95 / 96 په‌یوه‌ندیی ده‌کرێت به بنکه‌ی پۆلیسی شیخ محیهدینهوه ده‌ڵێن لاشه‌ی مردوویه‌ک له فڵانه شوێن که‌وتووه و بڕۆن بزانن چییه و کێیه؟ کاتێک پۆلیس ده‌چێت، ته‌ماشا ده‌کات ته‌نها مه‌ترێک له سنووری ئابڵاخهوه دووره، یه‌کسه‌ر لاشه‌ی کوژراوه‌که راده‌کێشن و بیست مه‌ترێک دووری ده‌خه‌نه‌وه، ده‌یبه‌نه ئه‌و دیو، واته بۆ سنووری ئیداری ئابڵاخ، ئه‌م کاره‌ش بۆیه ده‌که‌ن، چونکه مفه‌وه‌زی ته‌حقیق ته‌ماشا ده‌کات راپۆرت نووسین و لێکۆڵینه‌وه زۆری پێده‌چێت و که‌مێکیش ته‌مبه‌ڵ ده‌بێت، ده‌ڵێت با له کۆڵ خۆمی بکه‌مه‌وه و بیده‌م به کۆڵ پۆلیسی ئابڵاخدا.
پاش ئه‌وه ته‌له‌فون ده‌که‌ن بۆ پۆلیسی ئابڵاخ و ده‌ڵێن بڕۆن لاشه‌یه‌ک له سنووری ئێوه‌دا که‌وتووه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، پۆلیسه‌کانی ئابڵاخیش که ده‌چن و ئه‌مه ده‌بینن، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه، فرسه‌ت ده‌هێنن و لاشه‌که جارێکی تر ده‌گوێزنه‌وه بۆ ئه‌و به‌ر، واته بۆ سنووری ئیداری شێخ محیه‌دین، دێنه‌وه و ته‌له‌فون بۆ پۆلیسی شێخ محیه‌دین ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ته‌ماشامان کرد، ئه‌وه له سنووری ئێوه‌دایه. مفهوهزهکهی شێخ محیه‌دین هاوار ده‌کات، ده‌ڵێت: کوڕی خوا، من خۆم به‌یانی لاشه‌که‌م گواستمه‌وه بۆ لای ئێوه، چۆن و کێ هێنایه‌وه بۆ شوێنی خۆی؟
به‌هه‌رحاڵ . . . خوێنه‌ری خۆشه‌ویست با سه‌رتان نه‌یه‌شێنم، که‌سێک له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا که پارتییه و دڵ و جگه‌ری زۆر بۆ کارهسهتهکهی سه‌رده‌شت ده‌سوتێ، شتێکی نووسیوه، به ناونیشانی (ئه‌ی هاوار خه‌ریکه مێشکم بته‌قێت له داخی ڕه‌خنه‌ی نابه‌جێی، گوایه ناهه‌قی به‌رامبه‌ر به پارتی ده‌کرێت) ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌و براده‌ره پارتییه، که مێشکی نییه و مێشکی به‌کار هێناوه، ده‌ڵێت:غه‌در له پارتیی ده‌که‌ن که تاوانبارتان کردووه به‌وه‌ی سه‌رده‌شتی تیرۆرکردووه، ئه‌وا هه‌موو شته‌کان ساغ بوویه‌وه و ئه‌نسار و ئیسلام کردوویه‌تیی .
من دێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رفاند و دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌که و ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت رفێنراوه بۆ موسل و له‌وێ کوژراوه، به‌پی هه‌موو یاسایه‌ک ده‌بێت پۆلیسی موسڵ لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکات، نه‌ک هه‌ولیر؟ ئه‌گه‌ر لیژنه دروست بکرێت، ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه حکومه‌تی عیراقی دروستی بکات و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکات، نه‌ک جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم . ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و لیژنه‌یه‌دا کار ده‌که‌ن ده‌بێ شاره‌زا و پسپۆڕ بن، نه‌ک نه‌شاره‌زا و که‌م ئه‌زمون، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پارتیی خاڵییه له یاسا و رێسای لێکۆڵینه‌وه، هه‌ره‌مه‌کیانه قسه‌یان نووسیوه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی هه‌موو شتێکیان بۆ چۆته سه‌ر، بۆیه گاڵته به عه‌قڵی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن. که‌وابوو ده‌ستتان خۆش بێت کاکه مه‌سعود، تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی رابه‌ڕی ئه‌و گه‌له نه‌خوێنه‌وار و نه‌فامانه‌ی وڵاته‌که‌م بکه‌یت، هه‌رچیی ده‌که‌یت بیکه، که‌س نقه‌ی لیوه‌نایه‌ت، هه‌رچییه‌ک ده‌ڵێیت بیڵێ، هه‌مووی راستن، ئه‌مه‌ی نووسیومه هه‌مووی فشه و درۆیه، ئه‌وه‌ی له زاری تۆ دێته ده‌رێ هه‌موو نه‌قشی به‌رده و مێژوو به جوانی بۆتی ده‌نووسێته‌وه.
سه‌رده‌شت ئه‌نسار و ئیسلامه.
سه‌رده‌شت تیرۆریسته.
به قوربانی گۆڕه‌که‌ی بارزانیی بم، که نمونه‌یه‌کی وه‌ک تۆی بۆ خستووینه‌ته‌وه.
بمرێ کورد... بژی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
تێبینی: ئه‌م نووسینه به ته‌له‌فون له سلێمانییه‌وه وه‌رمانگرتووه و له‌کاتی قسه‌کردنه‌کاندا نووسیومانه‌ته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

