ئێمه‌یش له ئێوە بێزار بووین..ئیتر بڕۆن.
11/02/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌زۆرداری و بهههڕەشه..
به‌فرت و فێڵ و فریودان..
له‌سه‌ر کۆڵ و ته‌وقه‌سه‌ری میلله‌تێکی خێرنه‌دیو و...
قڕکراو و ژێردەسته‌ی چه‌ندین دوژمن و داگیرکه‌ری ...
ڕەگهزپهرست و بێ‌ویژدان.
لافی سه‌رۆکایه‌تی و ئاغایهتیتان لێدەدەن.
له‌پێناو ئه‌و مهرامهشدا...
به‌هه‌زاران هه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته ...
به‌ناهه‌ق و به یه‌کدی به‌کوشتن دەدەن.
* * *
ئیتر به‌سه..
بێزار بووین له شێوە و شکڵ و سهروچاوتان..
بێزار بووین له گوێگرتن له گوزارشت و لێدوان و...
پله و پایه و شوێن و ناوتان.
ئیتر به‌سه..
بێزار بووین له کۆشکه‌کانتان.
بێزار بووین له نازو نوز و له هه‌یمه‌نه و مه‌کر و جادوی ژنه‌کانتان.
بێزار بووین له داوێن پیسی و بێڕەوشتی کوڕ و کچ و کوڕەزاتان.
بێزار بووین له مۆڕە و قسه‌ی ناشیرینی ...
پاسه‌وانی به‌ردەم ماڵ و بارەگاتان.
ئیتر به‌سه...
له هه‌موو شتێکتان بێزار بووین..
گه‌ر زووتریش واز نه‌هێنن..
گه‌ر زووتریش چۆڵی نه‌که‌ن..
بێزار دەبین له هه‌موو شت..
بێزار دەبین له‌خۆشمان و...
له‌خاک و ئاو‌و ووڵات و ...
له کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


