په‌یامێك بۆ مه‌لیكی كوردستان
06/09/2014, 12:00 (GMT+1)

ئێستا لێره
راست له چه‌پی خۆی ده‌ترسێ و
چه‌پیش نوقمه
له گومان و په‌رێشانی
یا شێخ بێره‌وه سلێمانی
ئێستا لێره
ڕه‌ش و سپی وا تێكه‌ڵ بوون
جڵه‌و له نێو ده‌ست ده‌رچووه و
شار بۆته پاشا گه‌ردانی
یا شێخ بێره‌وه سلێمانی
ئێستا لێره
به‌رپرسان هێند نابه‌رپرسن
له‌به‌ر باخه‌ڵی دزراو و
ئاره‌زووی بۆگه‌نی خۆیان
چی نه‌ماوه
پێته‌خته‌كه‌ت بكه‌ن به‌قۆچی قوربانی
یا شێخ بێره‌وه
بێرەوە بۆ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


