گروپی ١٧ شوبات تاوانهكانی دهسهلات له سهنتهری ستۆكهۆلم به ڤیدیۆ بلاو دهكاتهوه
13/02/2015, 12:00 (GMT+1)

سەرباری ئەوەی دەسەلاتدارانی هەرێم لە ئاستە باڵاکانیدا لەسەر تیڤی و بە نووسراوی فەرمی پەیمانیان دا بەشێک لەو داوایانە جێبەجی بکەن بە تایبەتی دادگایی کردنی ئەو بەرپرسانەی خەڵکیان شەهید و بریندار کردووە، بەڵام لە پراکتیکدا رێزیان لە گوتە و نوسین و پەیمانەکانی خۆیان نەگرت، بە پيجەوانەوە لەماوەی ئەو ٤سالەدا درێژەیان بە سیستهمی بنهمالهیی و گهندهلی و ڕێزنهگرتن لهیاسا بهردهوامی له کارە ئیرهابی کە دواترینی رفاندنی کەسایەتیەکی سیاسی دەڤەری زاخۆ (حەسەن ساڵح) و رۆژنامەوان (سەباح ئەتروشی) لە شاری دهۆک بوو، بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی یان ئازاد نەکردنی رۆژنامەوان نیاز عەزیز سەرباری بونی بریاری دادگا بۆ ئازادکردنی.
گروپی ١٧ شوبات سالانە یادی ١٧ شوباتی کردۆتەوە ئەمسالیش وەک سالانی تر ئەو یادە شکۆدارە بەرز ڕادەگرێت و جارێکی تر جەخت لەسەر ئەم خواستانە دەکاتەوە:
١/ جیبەجیکردنی داواکاریەکانی ئەنجومەنی سەرای ئازادی سليمانی.
٢/ ڕادەستکردنی تاوانبارانی تەقەکردن و شەهیدکردنی قوربانیانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بە دادگا و سزادانیان.
٣/ پێداچونەوە بە بڕیاری گرتن و سزادانی ئەبەدی چالاکوانی خۆپیشاندانەکان بیلال نوری دەکەین کە لە نێو سەدان تاوانبار و تەقەکەری خۆپیشاندانەکاندا سزا ی نارەوا دراوە.
ئێمە جارێکی تر ڕایدەگەیەنینەوە کە بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە پەیامی شەهیدان و نارەزاییەکان و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ ناوەندە سیاسیەکانی سوید لەم بارەیەوە چەندین دیدارمان ڕێک خستووە تاکو لە یادی ئەو ناڕەزاییانە جارێکی تر سەرنجیان بۆ دۆخی نالەباری ئازادی و مافەکانی خەڵکی کوردستان ڕاکێشینەوە.
هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمدا ساز دەکەین کە تیایدا فلیمیێکی کورت سەبارەت بە خرۆشانی جەماوەری ١٧ی شوبات و تاوانەکانی دەسەلات کە لە کاتی ئەو ناڕەزاییانەدا ئەنجام دراون نیشان دەدەین. ئەم فلیمە کە تیایدا بە تێکست و دەنگی سویدی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات چۆنیتی شەهیدکردنی قوربانیان ڕوونکردنەوە پێشکەش دەکرێت لەسەر شاشەی گەورە لە گۆڕەپانی سێرگڵس تۆری نیشان دەدرێت.
کات: یەک شەممە ١٥-٢ سەعات ١٧.٠٠
شوێن: گۆڕەپانی سێرگڵ ستۆری
بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین کە لەم گردبوونەوەیەدا بۆ ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی نیشاندانی وەفاداری بۆ خواستە ڕەواکانیان بەشدار بن.
گروپی ١٧ شوبات
ستۆکهۆڵم
١١-٢-٢٠١٥
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

