نامەکەی کارزان دەگەیەنینە ١٠٠٠ پەرلەمانتاری ئەورپی
03/11/2012, 12:00 (GMT+1)

سەربار ی گالتەجاری و نەبونی پێوەری دادپەروەرانە ی دادگایی ئەو دوو کەیس و کەسایەتیە (سەید ئەکرەم و کارزان کەریم) کەچی پەیامی ئەو دوو کەسایەتیە ، پێمان دەڵێ ، دام و دەزگای ئیداری دەوڵەتی و یاسا لەکوردستان بونی نماوە ، بەلکو دەستێکی هاوشێوەی ئەرگەنەکۆنەی تورکیا ، بڕیاردەری سیاسی هەرێمە ، دور لەهەموو پێوانەیەکی ستاندەری جیهانی لەمافی مرۆڤ و زیندانی بەئاشکرا هەوڵی لەناوبردنیان دەدەن
ئێمە لێرەدا پاراستنی ژیانی کارزان کەریم و سەید ئەکرەم ئەستۆی بەرپرسانی هەرێم بەگشتی و سەرۆکایەتیی ئاسایشی گشتی هەرێم بەتایبەتی دادەنێن ، هاوکات پەیمان دەدەین دەقی نامە مەترسیدارەکەی ڕۆژنامەنوس کارزان کەریم وەربگێرینە سەر زمانەکانی بیانی و ئاراستەی دەیان ناوەندی جیهانی و هەزار پەرلەمانتاری ئەورپی وەک قۆناخی یەکەم دەکەین تافریای ژیانی زیندانیانی سیاسی ژێر دەسەلاتی کوردی بکەون، رۆژانی داهاتوش کارو جالاکی تر لەم بارەوە ئەنجام دەدەین
https://www.kurdistanpost.com/biz/nuseran/karzan_kerim/name.jpg
کەمپینی ئازادی بۆ کارزان کەریم
2012-11-02
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

