سه‌عدی پیره له شارۆچكه‌ی كۆیه هێرشێكی ترسنۆكانه ده‌كاته سه‌ر كاك نه‌وشیروان
31/10/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌موو ده‌زانین كه سه‌عدی پیره هه‌تا ڕاپه‌ڕین له نه‌مسا ده‌ژیا و كاری بۆ مخابه‌راتی عێراق ده‌كرد ،ته‌نانه‌ت تاڵه‌بانی خۆی ئاگاداری ئه‌م په‌یوه‌ندییه بوو ، باوه‌ڕناكه‌م كوردێكی شه‌ریف هه‌بێ شكی له‌م په‌یوه‌ندییه جاسوسییه‌ی سه‌عدی هه‌بێ .
له ناوه‌ڕاستی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌عدی داوای له ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن كرد كه هه‌موو كامیرهكانیان بكوژێننه‌وه و هیچ شتێك له قسه‌كانی تۆمار نه‌كه‌ن ،پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا بوو كه كامیره‌كان كوژانه‌وه ، هێرشێكی ترسنۆكانه‌ی ناڕه‌وایی كرده سه‌ر كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌رچی كاره‌سات به سه‌ر كوردا هاتوه هه‌ر له ئه‌نفال و شه‌ڕی براكوژی و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری خسته ئه‌ستۆی ئه‌و تێكۆشه‌ره ،تاونباری كرد به‌وه‌ی كه تاوانه ئه‌گه‌ر به لیستی جیاواز به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا بكات ، له گه‌ڵ ڕیزكردنی كۆمه‌ڵی درۆ كه هه‌ر له خۆی دێ بیڕازێنێته‌وه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاماده‌بوان بێزار بوون له لێدوانه‌كانی ،به‌ڵام هه‌موو كه‌سایه‌تی سووكی سه‌عدی پیره یان ده‌ناسی بۆیه قسه‌كانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له بازار و ماڵان‌دا باس هه‌ر باسی فشهكانی سه‌عدی بوو .
ته‌نها وه‌بیری سه‌عدی ئه‌هێنمه‌وه كاتێك كاك نه‌وشیروان چه‌كی كرده شان و هاته‌وه بۆ كۆڕی خه‌بات و ژیانی ئه‌وروپای به‌جێهێشت ، سه‌عدی له نه‌مسا به چییه‌وه مه‌شغوڵ بوو؟ ئه‌گه‌ر له به‌ر ئاشكرا نه‌كردنی نهێنییه‌كانی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بوایه له لایه‌ن سه‌عدییه‌وه ،هه‌رگیز نه‌ده‌كرا به سه‌ركرایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی (ئه‌مه قسه‌ی سه‌عدی خۆیه‌تی له ساڵی ٢٠٠٣ دوای ڕوخانی ڕژێم و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی فایله‌كان ،ئه‌و كاته سه‌عدی گهڕابوهو بۆ نه‌مسا ، كه فایلهیهكه ئاشكرا بوو ، تاڵه‌بانی هه‌ڕشه‌ی لێ‌كرد بوو كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان نه‌بادا حه‌یامان بچێ ، سه‌عدی ته‌حدای تاڵه‌بانی ئه‌كات و ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئازایه با ڕێگه‌م لێ بگرێ ، ئه‌وسا منیش فایله‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م)
كه‌واته سه‌عدی ده‌مت داخه و تۆ و ئه‌وانه وه‌كو تۆ سووك و درۆزنن ، ئه‌بێ ده‌ست نوێژ بگرن و ئه‌وسا باسی كاك نه‌وشیروان بكه‌ن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

