یه‌كشه‌ممە له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم دژ به بازرگانیكردن به‌نه‌وت لەگەڵ داعش ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برین
14/11/2014, 12:00 (GMT+1)

ئێمه له‌گروپی ١٧ شوبات جتر ناتوانین بێده‌نگ بین له‌ئاست ئه‌و تاوان و بازرگانیه مه‌ترسیداره‌ی كه‌بۆته هۆكارێكی گه‌شه‌ی داعش بۆیه ١\ داوا ده‌كه‌ین خه‌لكی كوردستان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه دژ به‌و بازرگانانه وه‌رنه مه‌یدان بۆیه ئێمه له‌رۆژی یه‌كشه‌م و كاتژمێر ١٤ بۆ ١٥ به‌كاتی سوید له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ستۆكهۆلم گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین كه‌وه‌ك شه‌رمه‌زاركردنیان فیك فیكه‌یان بۆ لێده‌ده‌ین ، هاوكات له‌رۆژانی داهاتوش گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌ول بدات به‌رده‌وام بێت له‌شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان ئه‌وا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو جه‌ندین دیدارمان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید هه‌یه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه هاوكاتپهرلهمانی ئه‌ورپا و پارته سویدیه‌كانیش به‌نامه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
٢ ده‌بێت ئه‌و دۆسیه‌یه جیتر به‌نهینی و لیژنه ولیژنهكاری نه‌شاردرێته‌وه به‌لكو وه‌زاره‌ته فه‌رمیه‌كان له‌م باره‌وه زانیاری بده‌نه میدیا و خه‌لكی كوردستان
گروپی ١٧ شوبات له ستۆكهۆلم
٢٠١٤\١١\\١٤
شوێنی خۆپیشاندان به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم
Grev Tureg. 38
114 38 STOCKHOLM
بهروار ٢٠١٤\١١\١٦
كاتژمێر 14:00 _ 15:00
په‌یوه‌ندی:
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧ قادر نادر
٠٠٤٦٧٣٧٠٣٨٦١٢ شه‌مال عه‌لی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

