هه‌لپه‌رست
08/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆکێکی سته‌مکار و ...
دز و تاکڕەو.
کاتێک زانی میلله‌ته‌که‌ی لێی هاتنهدەنگ
پاش چه‌ند ڕۆژێ دەستی- دەستی و ئه‌ملاو ئه‌ولا به‌داوای خه‌ڵک.
چه‌ند رۆژ فرسه‌تی که‌وته دەست..
هه‌رچی پارە و زێڕی دزراوی چه‌ند ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی بوو..
بۆ دەرەوەی ووڵاته‌که‌ی...
گواستییهوە به‌نهێنی و تاریکی شه‌و.
* * *
شاعیرێکی قه‌ڵه‌م فرۆش..
کاتێ زانی دەسته‌ڵاتی پشت و په‌نای وا دەڕوخێ.
بای دایهوەو خۆی خسته‌ناو ڕیزەکانی جه‌ماوەر.
له‌وێش چه‌ند پارچه شیعرێکی خێرای بۆ هات..
به‌ڵام ئه‌مجارەیان نه بۆ دەسته‌ڵات بوو..
نه‌بۆ چاوی ڕەشی شیرین ..نه بۆ خاوەر.
به‌ڵکو ئه‌مجارەیان شیعری ڕاپه‌ڕین بوون..
شیعر بۆ خه‌ڵک و بۆ ووڵات !
* * *
کۆلکه نووسه‌رێکی دز و ڕۆژنامه‌نووس..
کاتێ زانی حیزبه دزەکهی وا له‌گیانه‌ڵادایه..
تین و تاوی دایه به‌رخۆی و...
دوو هه‌لی جوان قۆستهوە :
له‌م لا خۆی کرد به‌نووسه‌ر و به‌ڕۆژنامه‌نووسی شه‌قام..
لهولایشهوە خۆی هاویشته ناو نووسه‌رانی کوردستان پۆسته‌وە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان