کۆمیتەی ی.ن.ک لە کەنەداو هەڵوەستەیەک
07/07/2009, 12:00 (GMT+1)

کارو پیشەی ئەم کۆمیتهیه و چالاکییهکانی تهنها بریتیی بوو له ڕاپۆرت نوسین لە سەر ئەو کهسانهی که نایانەوێت ببن بە لیستی (کەرە دێزە) و کلک زەردەکان. ئهو کهسانهی ئهمان ڕاپۆرتیان له سهر دهنووین، ئهو کهسانه بوون، که تا ئێستاش تروسکایی و مۆرکی شەڕەفی کوردایەتیان پێوە ماوە و دڵسۆزی و وەفایی خۆیان بۆ شەهیدانی کوردستان و پێشمەرگە دێرینەکانی سەردەمی سەختی شاخ، بۆیە دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرو دۆستانمان بڕیارمان دا دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ دەنگی لیستی گۆڕان، لیستی وەفا بۆ شەهیدان و ئەنفالانی کوردستان، لیستی سەردەم، لیستی فەرامۆش نەکردنی دەنگی جەماوەری بە شەڕەفی کوردستان.
داوا لە هەموو ئەندام و لایەنگرە بە ئەمەکهکان دهکهین، که تا ئێستا توانیویانە بەرگە بگرن لە گەندەڵی و دزی، چیدی داکۆکی نەکهن لهم شەروال پیس و خائین خۆفرۆشانەی گەل و کوردستان، با ههموو بچینه بهرهی گهل و به دهنگ ئهم بانگەوازەی ئێمەوه بێن، بۆ پارچە زەویەک و چەند دۆلارێک کە بە ئەمری سەرۆکی ئەنجومەنی دزانی کوردستان پێیان دهدرێت ڕەتیی بکەنەوە و جارێکی تر میللەت و کومەڵانی خەڵکی کوردستان تووشی چەواشەیی و لادان نەکەن، چونکە ئەم دەساڵاتە مافیایە زۆریان نەماوە، لە مەرگ نزیک بوونەتەوە و پەلەقاژەیان تێکەوتوە .
هەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی ی.ن.ک ئۆنتاریۆ کەنەدا.
7ی تەمموزی؟2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

