پرسی دووپشك
09/05/2009, 12:00 (GMT+1)

شیعری (پرسی دووپشك)شڵه‌قاندنی گۆمی ئه‌و بێده‌نگییه‌یه وپێشكهشه به‌وانه‌ی ده‌نگی گه‌ل نابیستن
وه‌ك دووپشك به‌ربوون تێمان
لێمان كه‌وتوونه پێوه‌دان
جێگه‌ی چزتان هێنده زۆره
له‌شمان هه‌مووی شین‌و مۆره
خه‌رمانی هیواتان سووتان
بێئه‌وه‌ی پرس بكه‌ن پێمان
ڕه‌نگی نێرگزتان كرد به سوور
هیوای نزیكتان كرد به دوور
ڕقوكینهتان پێ چاندین
سه‌ری به‌رزتان پێ نهواندین
دێڕی مێژووتان پیس كردین
ئابڕووی مرۆڤیتان بردین
٢
به‌ندو گۆمی درۆتان شڵقان
كۆرپه‌ی هیواتان تیا خنكان
ڕوومه‌تی سه‌گتان لسته‌وه
دڵسۆزیتان نوێ كرده‌وه
پێش له‌شكرو كۆچ‌و ڕه‌وی
دوژمن كه‌وتن، سه‌رتان نه‌وی
هه‌ر شه‌و لهباوهشو كۆشی
مهیگێڕێكا مه‌یتان نۆشی
كه‌چی جارێ نه‌تان پرسی
كه‌ئێمه تێرین یان برسی!
نه‌تان پرسی گوڵ بۆ دڕكه
كۆرپه‌ی هیوا ده‌م بهوڕكه!
نه‌تان پرسی چۆنه چارمان
چۆنه ئه‌مساڵ چۆن بوو پارمان!
نه‌تان پرسی بۆچی ئه‌ژین
یان له‌پێناو چیدا ئه‌مرین!
چۆن دووپشك پرسیار ئه‌كات
كه به نێچیریهوه بدات!
[email protected]لێمان كه‌وتوونه پێوه‌دان
جێگه‌ی چزتان هێنده زۆره
له‌شمان هه‌مووی شین‌و مۆره
خه‌رمانی هیواتان سووتان
بێئه‌وه‌ی پرس بكه‌ن پێمان
ڕه‌نگی نێرگزتان كرد به سوور
هیوای نزیكتان كرد به دوور
ڕقوكینهتان پێ چاندین
سه‌ری به‌رزتان پێ نهواندین
دێڕی مێژووتان پیس كردین
ئابڕووی مرۆڤیتان بردین
٢
به‌ندو گۆمی درۆتان شڵقان
كۆرپه‌ی هیواتان تیا خنكان
ڕوومه‌تی سه‌گتان لسته‌وه
دڵسۆزیتان نوێ كرده‌وه
پێش له‌شكرو كۆچ‌و ڕه‌وی
دوژمن كه‌وتن، سه‌رتان نه‌وی
هه‌ر شه‌و لهباوهشو كۆشی
مهیگێڕێكا مه‌یتان نۆشی
كه‌چی جارێ نه‌تان پرسی
كه‌ئێمه تێرین یان برسی!
نه‌تان پرسی گوڵ بۆ دڕكه
كۆرپه‌ی هیوا ده‌م بهوڕكه!
نه‌تان پرسی چۆنه چارمان
چۆنه ئه‌مساڵ چۆن بوو پارمان!
نه‌تان پرسی بۆچی ئه‌ژین
یان له‌پێناو چیدا ئه‌مرین!
چۆن دووپشك پرسیار ئه‌كات
كه به نێچیریهوه بدات!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


