په‌تای پیسخۆریی
14/02/2014, 12:00 (GMT+1)

خاوه‌ن کۆمپانیایه‌ک به سه‌رۆکی ده‌زگایه‌ک ده‌ڵێت تۆ پڕۆژه‌یه‌ک به‌رز بکه‌ره‌وه که پێویستان به فڵانه شته ئیتر ئه‌وی تری هه‌قت نه‌بێت به‌سه‌ره‌وه.
کاره‌که به هه‌ردوو قاچ، قاچێکی کۆمپانیاو قاچێکی ده‌سته‌ڵات، وه‌کو رۆن ده‌ڕوات به‌ڕێووه. له‌م رێگایه‌وه پاره‌یه‌کی باش ده‌برێت. ئه‌و ئیشانه‌ش که هه‌ر حکومیین، وه‌کو دروستکردنی قوتابخانه‌یه‌ک، بێ قاچ له‌سه‌ر مقه‌بایه‌ک دانیشتوون و چاوه‌ڕێن خێریان پێ بکرێن.
ئه‌نجام:
ئه‌وه‌ی باسی چاکسازیی ده‌کات پێویسته له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیاوه ده‌ست پێ بکات.
ئه‌وه‌ی باسی سیاسه‌ت ده‌کات پێویسته له‌وێوه ده‌ست پێ بکات که ده‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا تێکه‌ڵاو نییه‌و موڵک و پاره‌ی حه‌رامی لا نییه.
ئه‌و که‌سه‌ش که دژی پیسخۆرییه ئه‌رکێتی که ئه‌و داواکارییانه‌ی هه‌بێت و رێگا نه‌دات بێڕێزیی پێ بکرێت.
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت
[email protected]
2014-02-12
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

