<

بۆ یادی یەکێتیی

28/05/2012, 12:00 (GMT+1)
من یەكێتیم سەرم بەرزە 
سەروەریم نەما لەبۆ ئەرزە
كاتێ روانیم بەجێماوم
پڕ سەركردەى خەڵەفاوم

من یەكێتیم دەوڵەمەندم
ئەوەى ویستم لە گەل سەندم
خاوەن كۆمپانیا و سیخوڕم 
خاوەن هێزى گیرفان بڕم

من یەكێتیم دەستدرێژم
لە نیساندا خوێن ئەڕیژم
كاریگەر و تۆڵەسێنم
هیواى گەنجان لە بن دێنم

من یەكێتیم خانەى تاپۆم
هەرچى خاكە بردم بۆ خۆم
دوكان، سلێمانی و سیتەك
داگیرم كرد هەر بەكوتەك

من یەكێتیم خاوەن هێزم
بێ وەفا بۆ خۆم دێزم
من ئەكادیمیاى پێشمەرگەم
خاوەنی جەعفەر و خولەم

من یەكێتیم بێ شەریكم

بە بازرگانی نەوت خەریكم
تەنها شەریكێك كە هەمە
پارتى و بارزانى گەورەمە

من یەكێتیم زانا كوژم
سڕم دەركەن خوێن دەمژم
من یەكێتی دادە و مامەم 
لاهور باڤیڵ قوباد شانەم

من یەكێتیم سیاسەتمەدار
جوندیانى و مەلا بەختیار
درۆزن و بێدەربەستم
ئابرو لەسەر لەپى دەستم

من یەكێتیم 37 ساڵە
ئەكوژم ئەدزم لەم ماڵە
لە ئەوروپا و لەجیهاندا
كۆشكم هەیە لە ئاسماندا

من یەكێتیم هەرچى هەمە
لەچاو پارتیدا هەر كەمە
بارزانى نمونەى باڵامە
كوردستان هەمووى كالامە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست