<

وه‌رچه‌رخان له‌ مێژووی كورد ..

03/03/2015, 12:00 (GMT+1)
ئه‌وێ ڕۆژێ
به‌ر له‌نێرگز
سه‌رمان هه‌ڵدا و
سنگی نیشتمانمان نه‌خشاند ..
خوێنمان به‌خشی و
یه‌ك یه‌ك هه‌موو
پێگه‌ی ترس و ساممان شكاند ..
ئازادیمان كرده‌ دیاری و
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریمان
به‌گوێی دۆست و نه‌یار چرپاند ..
ئه‌وێ ڕۆژێ پێنجی سێ بوو
به‌یه‌ك (ڕیزی و هێز و بڕوا)
چۆن وه‌رچه‌رخانێكمان خوڵقاند !!

ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٢٨\٢\٢٠١٥
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست