هاتین
14/07/2011, 12:00 (GMT+1)

هاتین بە مەشخەڵانەوە بەرەو جێژوانگەى ڕاپەڕین
ئەم مەیدانە دەهەژێنین تەژین لە باوەڕ و ئەوین
ئاوێتەى خۆزگەى خۆمانین جوانترین عەشق هیوامانە
سەربەرزین هەروەك دوندى بەرز سپێدەى شەنگ هاوڕێمانە
لە كۆڵمان ناوە هەگبەى خەبات و ڕەنج و تێكۆشان
پەروانەى گەشترین دڕین ئاسۆیەكین پڕ لە ژیان
كڵپەى ئاگرێكى سوورین دانامركێینەوە بە زریان
وەك بڵێسەى سوورى نەورۆز دەسوتێ خوێن و هەناومان
بێدارین مەستى ڕابوونین چەرخى تاریك لە گۆڕ دەنێین
لەگەڵ گزنگى بەیانا مژدەى ڕۆژێكى نوێ دێنین

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان