ڕۆژ و مانگ و په‌ری و قه‌ندیل
06/02/2015, 12:00 (GMT+1)

چۆن من شیعرم چرۆ ناكا و
چۆن ناچێته ناخی هه‌مووان ؟!
چۆن پیرۆز نابێت خه‌بات و
چۆن سه‌رناكه‌وێ به‌رخودان ؟!
ئه‌وه نییه
ڕۆژ لێی بووه به‌تفه‌نگ و
مانگ به‌شانه‌ی پڕ فیشه‌ك و
په‌رییه گه‌ریلایه‌كی ماردینیش
چوار وه‌رزی ساڵ
بۆ ئازادیی
به‌عیشقه‌وه كردونییه شان ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


