دیسان كۆ بوونەوە
09/04/2009, 12:00 (GMT+1)

كاتێك سەركردەكان كۆدەبنەوە
بۆ سێو و مۆز
من و پەشێو دەگرین
بۆ گەل و هۆز
كاتێك ئەوان لەسەر
مێزەكانیان بە پێكەنین
بۆ یەكترى دەگێڕنەوە
باس و خوازى سۆزانییەكان
من و پەشێو زۆر بەترس و دڵە راوكێ
لەترسى سەركردەكان
شەو بەدزیى
رۆژ بە كزیى
سەرژمێرى ئەو كچانە دەكەین
كە بەعسییەكان
فرۆشتنیان
كاتێك هەردوو مەكتەب
بە خوێنى ئێمە مەست و
سەر خۆش دەبن
من و پەشێو مەستر،
دەبین بە شاگەشكە
بۆ ئەو جەستانەى
داپۆشراون
لەسەر دەریاى
نەوت و پڕ پاڵاوگە
وەختێ ئەمان دادەنیشن
بۆ دابەشكردنى
سامان
داهات
دەسەڵات
كورسى
وەك قورمیشن
گورگى هار و دۆ نەدیون
لەو ساتەدا
من و پە شێو
گۆڕ بەش دەكەین
بۆ ئێسك پروسكى ئەو جەستانەى
لەسەر ئەوان
ناویان لێنان
ئەنفالستان
21/3 2005بۆ سێو و مۆز
من و پەشێو دەگرین
بۆ گەل و هۆز
كاتێك ئەوان لەسەر
مێزەكانیان بە پێكەنین
بۆ یەكترى دەگێڕنەوە
باس و خوازى سۆزانییەكان
من و پەشێو زۆر بەترس و دڵە راوكێ
لەترسى سەركردەكان
شەو بەدزیى
رۆژ بە كزیى
سەرژمێرى ئەو كچانە دەكەین
كە بەعسییەكان
فرۆشتنیان
كاتێك هەردوو مەكتەب
بە خوێنى ئێمە مەست و
سەر خۆش دەبن
من و پەشێو مەستر،
دەبین بە شاگەشكە
بۆ ئەو جەستانەى
داپۆشراون
لەسەر دەریاى
نەوت و پڕ پاڵاوگە
وەختێ ئەمان دادەنیشن
بۆ دابەشكردنى
سامان
داهات
دەسەڵات
كورسى
وەك قورمیشن
گورگى هار و دۆ نەدیون
لەو ساتەدا
من و پە شێو
گۆڕ بەش دەكەین
بۆ ئێسك پروسكى ئەو جەستانەى
لەسەر ئەوان
ناویان لێنان
ئەنفالستان
تێبینى/
بەرێز د. عبد الله پەشێو گیان ئەم شیعرە كرچ و كالەم دەمێكە نووسیوە لەسەر هەمان ستایلى كۆبوونەوە، هیوادارم دڵت لێم نەشكابێ ئەوەش راستییەكە و مرۆڤ ناتوانێ خۆى پێ بگیرێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

