سه‌گه‌که‌ی داریکه‌لی
11/03/2013, 12:00 (GMT+1)

که ئینگلیزه‌کان ده‌ربه‌ندی بازیانیان داگیر کرد
شێخ مه‌حمودیان به برینداریی له په‌نا به‌رده‌قاره‌ماندا ده‌ستگیر کرد
به به‌رچاوی ئه‌وه‌وه ئاگریان به زیندوییی له ژماره‌یه‌ک به‌ردا
48 که‌سیان له رۆڵه‌ی کورد کوشت
ژماره‌یه‌ک بازرگان و خۆفرۆشان
ده‌ست له‌سه‌ر سنگ
له پێشوازیی داگیرکه‌ردا
چاویان خسته سه‌ر پێڵاو
له سلێمانی سوپای ئینگلیز
مه‌کته‌به‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌دی شێخیان سوتاند
که‌وتنه کوشتنوبڕینی وڵاتپارێزان
ناپاکانیان پاداشت کرد
خه‌له‌و خه‌رمانیان سوتاند
ئنجا چونه سه‌ر ماڵه‌که‌ی شێخی نه‌مر
هه‌موو شتێکیان برد به تاڵان
ته‌نها سه‌گێگ نه‌بێت نه‌ڕۆی له‌گه‌ڵیان
هه‌تا له‌شکر له چاو ون بوو
هه‌موو توانایه‌کی سه‌رف کرد
بۆ وه‌ڕین و په‌لاماردان.
به کورتییه‌که‌ی به‌م چیرۆکه
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم:
من ئه‌زانم نه قسه‌کان
نه وشه‌کانم هیچ ئه‌گۆڕن
حه‌پ حه‌پ هه‌ر
وهڕینن
به‌س ئه‌مه‌وێت وهڕینێک بن
وه‌ک وه‌ڕینی سه‌گه‌که‌ی داریکه‌لی
بۆ
زێدێک بن نه‌ک بۆ ئێسقان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


