بۆ پاشمهوهیهكی تاریكی
12/10/2014, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م ریشنه بۆگه‌نیوه
چه‌ند شوێنی گڕتێبه‌رداوه و
چه‌ند نازداری لاقه كردوه و
چه‌ند جوامێری سه‌ربڕیوه ..
ئه‌م ڕیشنه بۆگه‌نیوه
چه‌ند مه‌زاری ژێرپێ ناوه و
چه‌ند مه‌سحه‌فی سوتاندوه و
چه‌ند په‌رستگای داڕمیوه ..
ئه‌م ڕیشنه بۆگه‌نیوه
نیازی وابوو
كۆبان بكاته گۆمی خوێن
چۆله‌كه‌ی ئاسمانهكهشی
له بیریان چێته‌وه جریوه ..
ئه‌م ڕیشنه بۆگه‌نیوه
نه‌یزانی ته‌مه‌نی كورته و
كیژۆڵه‌یه‌كی جوانكیله
به‌ده‌م هه‌لهه‌له‌ی سه‌ركه‌وتن
لێی ههڵدهستێنێتن قریوه ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
١٢\١٠\٢٠١٤
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


