بۆچی سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بێدەنگە !
05/01/2013, 12:00 (GMT+1)

سەرانى سەندیكا ... واسالێك تێدەپەڕێت بەسەر لەدایكى بوونى ئەم سەندیكا ناشەرعیەدا ئەو بڕیار و بەڵێنانەى كە بە كارمەندانى بەڕێزتان دابوو ((زیادكردنى دەرماڵە 100% ،كردنەوەى كۆلیژى تەكنیكى ، زیادكردنى دەرماڵەى ئێشكگرەكان ، ناردنى كارمەندان بۆ خولى زانستى بۆ دەرەوەى وڵات ... هتد.)) دەبێت بپرسین كوا توانیتان بە دەستى بهێنن ؟ ، یان لە دیوەخانى حیزبدا پاڕانەوەكەتان قبوڵ نە كراو ئیدى ئێوەش ترسان قولاپەكە بتانگرێت بۆیە بەرژەوەندى و بازرگانیەكەى خۆتان پێ گرنگ بوو نەك مافەكانى كارمەندان ، ئیوە دەبوو بتان زانیبا هەق دەسێندرێت نادرێت .
كارمەنداى تەندروستى بەرێز .... وا بۆ چەند مانگێك دەبێت مووچەى كارمەندان و هاوپیشەكانیان لە ناوەندەكانى تەندروستى دوادەخرێت لەكاتى خۆیدا نادرێن ئەمەش گرفتى دروستكردووە بۆ ژمارەیەكى زۆر لە كارمەندان وهاوپیشەكانیان چونكە تەنها سەرچاوەى ژیانیان ئەو مووچەیەیە حكومەتیش بەبێ ئەوەى هیچ بیانویەكى هەبێت كە جێگەى بڕوا پێكردن بێت لەو نێوەندەشدا سەرانى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى وەك پیشەى هەمیشەیان وەك ماسى بێ دەنگن و لەترس لەناوچوونى بەرژەوەندیان ناتوانن خۆیان لە تۆڕى حیزب و حكومەت ڕزگاركەن و بێنە مەیدانى پارێزگارى كردن لە خواست و مەفەكانى كارمەندانى تەندروستى وەك ((لیستى هاوبەش)) . كارمەندانى تەندروستى بەڕێز ... لە سایەى ئەم مۆدیلە حیزبیە لە ڕێكخراوى پیشەى نەك هەر ئەو بەڵێنە نەزۆكانەى كە بەئێوەى بەڕێزیان دابوو لە ڕۆژانى مانگرتندا لە ساڵى ڕابردوو هیچى نەهاتەدى و جێبەجێ نەكرا وا خەریكە مووچەش دەبێتە خێر و سەدەقە بەئێوەى بەڕێزو سەرانى سەندیكاش ئەمجارە لەسەركورسى و پۆستە اداریەكانیانەوە لە بازنەى بەرژەوەندى دەسەلاتدا دەسوڕێنەوەو ماڵى حكومەت جێناهێڵن بۆ مافەكانى كارمەند .
بەڕێزان ... ئێمە وەك لیستى هاوبەش ((سەردەم ، كۆمەڵ ، یەكگرتوو)) داوا لەسەرجەم كارمەندان دەكەین چاو كراوەبن وچیتر نەبن بە قوربانى بەرژەوەندى تاقمێك كە هییچ ئامانجێكیان نیە جگە لە بەدەستهێنانى پۆست و بازرگانى و دەوڵەمەندبوون . چیتر قبوڵى مەكەن مووچە دوابخرێت ئێمە هاوكارو پشتیوانتانین .
لیستى هاوبەش (4 \ 1 \ 2013)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

