بۆ به‌رپرسانی ئێستا
09/09/2014, 12:00 (GMT+1)

زۆربه‌ی زۆرتان درۆزنن
زۆربه‌ی زۆرتان
هه‌ر خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندی و
ڕاكه‌ڕاكەی ڕابواردن و
كات له خۆشی‌دا كوشتنن
زۆربه‌ی زۆرتان درۆزنن !
زۆربه‌ی زۆرتان
هه‌ر هێند میلله‌تتان له بیره
كه تین ده‌گاته سه‌ر گیانتان
هه‌ر هێند میلله‌تتان له بیره
كه گڕ ده‌گاته نێو ماڵتان
هه‌ر هێند میلله‌تتان له بیره
كه ده‌كه‌ونه كۆت و گیره
هه‌ر هێند میلله‌تتان له بیره
كه لێتان هه‌ڵده‌ستێت زیڕه
زۆربه‌ی زۆرتان درۆزنن
زۆربه‌ی زۆرتان
هه‌ر خه‌ریكی پاشقول گیری و
چاڵ بۆ یه‌كتر هه‌ڵكه‌ندنن
زۆربه‌ی زۆرتان درۆزنن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


