بڕیارەکەی دادگا رەت دەکەینەو ە دۆسیە کارزان لای ئێمە بەکراوەیی دەمێنێتەوە
08/10/2012, 12:00 (GMT+1)

1. ئیمە لەگەل ئەوەی هەست دەکەین بەپێی ئەو پیلان و تۆمەتە یاسایەی ، ئاراستەی کارزان کەریمی ڕۆژنامەنوسیان کردبوو ، جۆڕیک لەپاشەکشە لەلایەن دەسەلاتەوە بەهەولی هەموو لایەک پێی کراوە . بەلام بەهۆی ئەوەی بەپێی یاسای رۆژنامەگەری و دادگایەکی عادیلانە ئەنجام نەدراوە ،وە لێکۆلینەوە لەوتە ونوسینەکانی کارزان کەریم نەکراوە ، بۆیە ئێمە ئەو دۆسیەیە بەکراوەیەیی دەهێلینەوە و رەتی بریارەکەی دادگای هەولێر دەکەین و هەست دەکەین دوو ساڵ زیندانی کردی ، گیانی تۆڵەیە ، نەوەک فاکتی یاسایی
2. داوای لێ پێچینەوە لەدەزگا ئەمنیەکانی هەولێر لەلایەن دادگا و پەرلەمانەوە دەکەین ، چونکە شیوازی گرتن و رفاندن و ئەشکەنەجدان و نەبونی زانیاری کارزان لەلایەن بنەمالەکەیانەوە بۆ ماوەی چەندین مانگ ، پێشیلکاری مەترسیداری دەزگا ئەمنیەکانن
3. داوا دەکەین لەهەموو لایەنە بەرپرسەکانی پەرلەمان (مافی مرۆڤ) لایەنە سیاسی و رێکخراوە مرۆڤ دۆست و ڕۆژنامەوانیەکان ئیدانەی ئەو بریارەی دادگا بکەن و کار بۆ هەلوەشانەوەی ئەو بریارە و ڕیزگرتن لەدادگا ویاسابکەین.
4. بە پیویستی دەزانین لیژنەیەکی پارلەمانی پێکبێت بۆ لێکۆڵینەوەی وردتر لە چۆنییەتی دەستگیرکردن و ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر کارزان لە رۆژی رفاندنیەوە تا رۆژی حوکمدانی ئەنجامدراون.
کەمپینی ئازادی بۆ کارزان کەریم
2012-10-08
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

