نامەردەكان لە دواوە و لە تاریكدا مرۆڤە مەردەكان شەهید دەكەن
02/01/2014, 12:00 (GMT+1)

**********************
مەحمود سەنگاوی تاوانباری یەکەمی تیرۆركردنی قەلەمەپیرۆزەكەی كاوە گەرمیانییه٠٠٠ من وەك شایەت حاڵێك مێژوی یەكێك لەلاپەرەخوێناوییەكانی ئەم درندە نامەردە بەبیری هەڵەبجەییەكان دێنمەوە، كە چۆن لە رێگای دەربەندیخان و لەرۆژی ٤ \٥ ساڵی ١٩٨١ بەدەستی خۆی و بە بەر چاوی خەڵك، زۆر نامەردنە و لە پشتەوە بەناهەق حەمە عەلی حاجی ئەحمد هەڵەبجەیی تەمەن ٣٣ ساڵی شەهید کرد. ئەم تاوا نەبێ شەرمانەیە تەنها لە سەر دەماقاڵێیەكی نیوان شەهید حەمەعەلی و یەكیك لە بەناو بیشمەركەكانی ئەم دڕندەیە بوو. ئەم خوێنڕێژە بێ گوێدانە هیج رەوشتیكی مرۆڤایەتی لە دواوە دەستریژ لەشەهید عەلی دەكا ت و هەر لەویادا شەهیدی دەكات.
ئەو ئیوارەیەی كەشەهید عەلی و هونەرمەندی كۆج كردو تەها خەلیل و كوری رەشەعەزیزی هەلەبجەی لەریكەی كەرانەوەی سەفەریكی كورتیاندا توشی مەفرەزەكەی مەحمود سەنگاوی دەبن ٠٠ بەبێ هیج تاوانیك و لەسەر دەمەقالیكی دوو كەس ئەم بێ شەرمەئەم تاوانەئەنجام ئەدات ٠ هەموو هەلەبجەییەكان بەكشتی و كەرەكی بیرمحمد بەتایبەتی ئەم راستیی یەئەزانن كەشەهید حەمەعەلی یەكیك بوو لە پێشمەرگەكۆنەكانی شۆرشی ئەیلول و ئەندامیكی چالاكی شۆرشی نوێی ریخستنەكانی یەكیتی نیشتمانی كوردستان بوو ، هەر چەند رۆژیك پێش تیرۆر كردنی
دوو پێشمەرگەی بریناری یەكیتی لە مالەكەی خۆیدا دوای تەداوی و خزمەتكرنیكی زۆر دەگەیەنێتەوە شوینی خۆیان.
لەبەر ئەوەی شەهید حەمەعەلی لەخیزانیكی هیندە رەوشت بەرزدا كەورەكرا بوو ما نا ی خیانەت و مرۆڤ كوشتنیان لا حەرام بوو ، برا و كەس و كارەكەشی هیندەرۆشنبیربون مانای تۆلەسەندنەوەو خوین رشتنیان لا مەحال بوو بۆیەئەو نامەردەیان دایەدەستی قەدەرو حوكمی میژوو ٠٠٠ كەر قەلەمی دەستی كاوەكان و خوینی حەمەعەلی و شەهیدەنەناسراوەكانی تری دەستی ئەم تاوانبارەجیكای ریزو لەیاد نەجوونەوەبن رۆژیك دیت ئەو درندەیە هیندە بەسووكی ئەمرئ كە نەوەی هەموو كاوەكان نەفرەت لە بوونیەتی رابووردووی و مردنی ئەو رۆژەی دەكات٠
جا كەسیك ٣٢ سال بەر لەئەمرۆ نەزانی قودسییەت و بونیەتى نرخی مرۆڤ جی یە! لەباتی وو شە فیشەك بەكا ر بینیت ، هاورێ ی خوین و كوشتن بیت ٠٠جۆن لەمانای دیموكراتی و خواستی نه! وەی نوی تیئەكا٠٠جۆن رێ ئەدا قەلەمەمەردەكان مافى ئازادی بەدەست بینن
نەبا هەنگاویك بن بۆ ئاشكرا كردن و رووهەڵماڵین لەدژیی و كردارو كردەوە قیزەونەكانیان
كەژال عومەر
لە بنەماڵەی شەهید
٢٠١٣ - ١٢ \١٤
سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

