ئاگادارییه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی له کوردستان ناتوانن سه‌ردانی کوردستانپۆست بکه‌ن
25/04/2010, 12:00 (GMT+1)

***********************
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌مجاره فلته‌ر خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و چه‌ند سایته فلتهرشکێنانهی، که پێشتر ناوهکانیمان بڵاوکرده‌وه، به‌تایبه‌ت کۆمپانیای تارین له هه‌ولێر، که ماوه‌یه‌که هاوڵاتیان ناتوانن سه‌ردانی کوردستانپۆست بکه‌ن، بۆیه لێره‌دا به پیویستمانزانی له خواره‌وه ناوی هه‌زاران شوێن بڵاوبکه‌ینه‌وه، تا هاوڵاتیانی کورد له هه‌ر کوێیه‌ک هه‌ن، بتوانن له یه‌کێک له‌و شوێنانه‌وه سه‌ردانی کوردستانپۆست بکه‌ن. تکایه هه‌ر که‌سێک له کوردستان ئه‌م بابه‌ته ده‌بینێت، کۆپی بکات و بیدات به‌وانه‌ی کێشه‌یان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و هێڵی ئینته‌رنێتدا هه‌یه، که ناتوانن سه‌ردانمان بکه‌ن.
تێبینی: له ناو ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه، ناوی هه‌زاران سایتی فلته‌ر شکێن هه‌یه، کلیکیان بکه و چه‌ند دانهیکهی هه‌ڵبژێره، لای خۆت بینووسه، مه‌رج نییه هه‌ر هه‌مان لینک بده‌یت به چه‌ند که‌سێک، به‌ڵکو هه‌وڵ بده چه‌ندین لینکی فلته‌رشکێنی جیاواز بده‌یت به‌هه‌ر که‌سه تا هه‌ر یه‌کێک فلته‌رشکێنی جیاوازیی هه‌بێت.
پێشه‌کی یه‌کێک له‌م سێ سایته‌ی خواره‌وه تاقی بکه‌ره‌وه و سه‌ردانی کوردستانپۆست بکه:
هه‌روه‌ها له‌م شوێنه‌ی خواره‌وه‌ش زیاد له 6000 سایتی فلته‌ر شکێن هه‌یه، ناوی چه‌ند سایتێک له‌وانه لای خۆت بنووسه و بیخه‌ره فاڤورێتهوه
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواریشه‌وه بکه، که زیاد له 3000 سایتی فلته‌ر شکێنی دیکه هه‌یه، ناوی چه‌ند سایتێک له‌وانه لای خۆت بنووسه و بیخه‌ره فاڤورێتهوه
له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه دیسان ناوی سه‌دان و هه‌زاران سایتی فلته‌رشکێنی دیکه هه‌یه:
هه‌ر که‌سێک کێشه‌یه‌کی هه‌بوو ده‌توانیت به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات.
هه‌ر به‌ڕێزێکی شاره‌زا و لێهاتوو له بواری کۆمپیوته‌ر و ته‌کنیکی ئینته‌رنیت ... هتد، زانیاریی و پێشنیارێکی هه‌یه، به‌خۆشییه‌وه با بۆمان بنووسێت، سوپاسی ده‌که‌ین.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

