<

خۆڵەمێشی یادەکانت

10/12/2011, 12:00 (GMT+1)









دوای چەندەهای ساڵی تەمەن
دوای بەهاری وەرزی ژیان
لەبینینێکی بێ ئاکامدا
لە پردا یەکترمان بینیی
وە ک ئەوەی
هەرگیز یەکمان نە ناسیبێ
بە ڕوویەکی ساردەوە
دەستت گوشییم
تەمەنی خۆشەویستی
لە نائومێدی خەزانە
پەڕەکانی ئەوەراند


چرپانتە گوێمە و وتت
زۆر گۆڕاوێ
منیش وتم
هەروەها تۆش
ووتم لە گوناهم خۆشبە
لە وانەیە
ئیتر ڕۆژگا ر
ڕێگا نەدا
جارێکی کە
یەکتر ببینینەوە

گەڕامەوە
بۆ بەهاری یادەکانت
بۆ ئازاری گشت ڕابردوو
چیمان... چیمان
بە سەر هات
زوخاوی خۆشەویستیت
خەفەی کردم
بووم بە مەلێکی یاخی و
سەری خۆم هەڵگر توو
لە ئازاری خۆشەویستی و
لە نیشتمان
دوور کەوتمە وە

دیمەنی کۆشک و تەلار
دڵی خەمی نەکردەوە
هەرچەندە دیمەنێک بوو
دیمەن لە ڕووت
خۆی شاردەوە
بیرەوەری یادەکانت
بە گڕی یادت سووتا
نیگات بووبە ڕەگی گرێ
بەڵام هەر خۆشم دەوێی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست