باجی بێنیشتمانی.
16/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو قهڵاچۆکرا
ئه‌وه خودی کوردستان بوو
ناسنامه‌ی گه‌لێ بوو
شکۆمه‌ندی و ئازادی بوو
ئه‌وه زه‌نگی ترسی مانونهمان بوو
پڕکێشیی جنۆکه و شه‌یتان بوو
سه‌رکێشیی خواستی شێتان بوو
ئه‌وه هه‌ر کرده‌وه‌ی عیراق نه‌بوو
ده‌ستوپه‌نجه‌ی عه‌لی کیمیاوی نه‌بوو
ئه‌وه ویستی ئایهتولڵاش بوو
ناپاکیی کهرگهلێکی خۆماڵیش بوو
ئه‌وه ئاوێنه‌ی جیهانێ بوو
هه‌ست و سۆزی نه‌مابوو
ئه‌وه هه‌ر بڕیاری سه‌ددام نه‌بوو
ئه‌وه ڕکوکینی به‌عسیش بوو
ژه‌هراوی عرووبه‌ش بوو
سزای یه‌زدانێکی بیابانی بوو
ئه‌وه ڕه‌فتاری مرۆ نه‌بوو
شاددانی جه‌نگه‌ڵ بوو
ده‌موچاوی تاریکیی بوو
پاوپلی ئه‌ژدیها بوو
ئه‌وه هه‌ر سێبه‌ری
دره‌ختێکی بێگهڵاو
بێ چڵ نه‌بوو
ته‌پوتۆزی فرۆکه نه‌بوو
ئه‌وه باجی بێنیشتمانیی بوو
نه‌هامه‌تیی بێده‌وڵه‌تی بوو!
ته‌نها یه‌ک شت
هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌م داستانه
ته‌نها یه‌ک دیاری
له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه یه‌کسانه
ئه‌ویش ئازادی‌و
سه‌ربه‌خۆییی کوردستانه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


