له کوردستانپۆسته‌وه بۆ حیزبی سۆسياليستی ديموكراتی كوردستان
19/02/2009, 12:00 (GMT+1)

1) 131 ملیۆن دینار بودجه‌ی حیزبه‌که‌تان له حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌ری ده‌گرن
2) 98 ملیۆن دینار پاره‌ی پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یی بۆتان دێت، بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که هه‌تانه، ئیستا نازانین چه‌ند پێشمه‌رگه‌تان تۆمار کردووه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانین پێشـهرگهکانتان ژماره‌یان ناگاته 100 که‌س. ئه‌گه‌ر بڵێن زیاتره ئه‌وه خۆتان دروستان کردووه.
3) 80 ملیۆن دینار له ڕێکخراوه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ کادیره‌کان (ڕاگه‌یاندن، ئیداره‌ی سیاسیی و ئه‌و دوو سێ مه‌ڵبه‌نده‌ی که هه‌تانه).
4) مالیکی مانگانه‌ی 200 پۆلیستان ئه‌داتێ به ناوی باره‌گای به‌غداد و خانه‌قین و که‌رکوک، ئێوه نزیکه‌ی 20 پۆلیس له‌و شوێنانه کار ناکه‌ن.
5) له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوردستانه‌وه 150 پۆلیس بۆ حیمایه‌ی تایبه‌تیی کاکه حه‌مه دانراوه، زۆربه‌ی ئه‌و پۆلیسانه وه‌همین و بوونیان نییه.
6) له هه‌مووی گرنگتر له مانگی دوازهدا جه‌لال تاڵه‌بانی 5 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ کاکه حه‌مه بڕیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 5 ده‌فته‌ری تریش بۆ قادر عه‌زیز، به‌ڵگه‌ش به‌هرۆز گهڵاڵییه، که به ده‌ستی خۆی بۆ ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی بردووه.
7) کاکه حه‌مه ده‌ڵێ ئێمه پاره له ده‌وروبه‌ریش وه‌رده‌گرین. ئه‌و پاره‌یه چه‌نده، ئه‌وه خۆتان ویژدانی خۆتان. چی لێده‌که‌ن و بۆ کوێ ده‌چی و به کێی ئه‌ده‌ن، ئه‌وه خۆتان سه‌رپشکن له چه‌ند و چۆنێتی سه‌رفکردنی.
کۆتایی: تکایه گۆمه‌که قووڵ مه‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ویستان مه‌له‌شی تێدا بکه‌ن، مه‌له‌وانی بۆ بنێرن، به‌و ڕوونکردنه‌وانه، خوێنه‌ری پێ چه‌واشه مه‌که‌ن، وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه به ڕاست نازانن، ده‌بێت وه‌ک به‌ڵگه له لاین ئه‌و شوێنانه‌وه، وه‌ڵام بدرێینه‌وه، که ئێمه ناومان هێناون، نه‌ک که‌سێکی نزیک خۆتان ڕاسپێرن و وه‌ڵامێکی وا بده‌نه‌وه و خۆتان ده‌ربازبکه‌ن له هه‌موو ڕاستییه‌کان، هه‌ر وه‌ڵامێکی دیکه بده‌نه‌وه، ئێمه بۆتان بڵاوناکه‌ینه‌وه، تا ئه‌و مه‌رجه‌ی داوامان کردووه له‌گه‌ڵیدا نه‌نێرن.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

