<

بۆ ژنه‌ گه‌ریلایه‌كی ده‌شتی هه‌ولێر ..

02/01/2015, 12:00 (GMT+1)
خۆزگه‌ خه‌ڵقی قه‌راج ده‌بووم ،
یا دانیشتوی كه‌ندینئاوا و
یان هاو هه‌وای شه‌مامك ده‌بووم .
ئه‌وسا بۆ وره‌ و بڕوای تۆ
تۆی به‌هه‌ڵوێست و پاك و جوان ..
حه‌یرانێكی درێژم ده‌چڕی
درێژ درێژ
بۆ تا هه‌تا به‌رده‌وامبا و
نه‌یبا پایان
وه‌ك شۆڕش و وه‌ك به‌رخودان ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست