<

دختۆر بەرھەم بە زمانی خۆی

19/04/2009, 12:00 (GMT+1)







دختۆرم من بەرھەمم
درۆزنی سەردەمم
چەند ساڵە شت بە دەستم
کەچی زۆر بێ بەرھەمم
بە قسە پەکم ناکەوێ
لەبلەبان و بە دەمم
پرینسیپم نیە ھیچ
چون مرۆڤێکی کەمم
وەکو گشتتان ئەزانن
شەیدای فلس و درھەمم
فێڵباز و پاشقول گرم
ڕێوی و چەقەڵی چەمم
ئەکەریکام لە پشتە
بۆیە ئاوا بێ خەمم
ئەجەندای خۆمم ھەیە
نە لەوم و نە لەمم
جەلال پارەم ئەداتێ
بۆیە من پیاوی ئەوم
لە لێڵاوا راو ئەکەم
بۆیە ئاشقی تەمم
بۆ سەر خوانی خۆڕایی
ھاوڕێی حازری ژەمم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست